تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ فش کردنەوە
باڵ فشەو کردن
تێک کردنەوە
پارچەیێک لە پارچەیێکی کورت یا تەسک بکرێتەوه_ی پێدەڵێن
جووێ کردنەوە
جیاکردنەوە، دوورخستنەوەی چتێک لە چتێکی تر، هەڵاواردن، قەتکردن، گەمراندن، ژهەڤگرتن، دابڕین، پچەڕاندن، پچەڕین، (باک) جووێلەک. چینی دەستکورت و هەژاران
جڵەو شۆڕ کردنەوە
داندن
خل کردنەوە
گلۆر کردنەوە
ساخ کردنەوە
دەرخستن٬ خۆشکردن
فش کردنەوە
(کە.):هەڵنان٬ بەکەسێکی هەڵکوتن
قڵپ کردنەوە
قوڵپاندن٬ قڵپاندنەوە٬ ڕژاندن٬ دەمەونخوونکردنەوە
لا لێ کردنەوە
ئاوڕلێدانەوە٬ یارمەتی دان
لێ کردنەوە
پەڕاندن٬ پچڕین٬ پچڕاندن٬ لێ فڕێدان٬ -ی گوڵ و میوە:چنین٬ چنینەوە
لێک کردنەوە
لەیەکتری جووێ کردنەوە٬ دوو کەسی شەڕکەر لێک جووێ کردنەوە٬ جووێ کردنەوە
ووشک کردنەوە
هیشک کردنەوە. تەڕایەتی تێدا نەهێشتن
پشت لێ کردنەوە
پشت لێدانەوە
چنگ قژ کردنەوە
دەست بڵاو کردنەوە لەگەڵ کووڕکردنەوەی بەهۆی ترس یا ئازارێکەوە
کردنەوە
ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیتره٬ چتی گرێدراو کردنەوە: گرێ هەڵوەشاندن٬ شکاندنی ڕۆژوو.-بڕین:دەرکردن٬ خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بەکلیل٬ ڕزگار کردن و کردنەوەی پیاوێک٬ کە لەژنەکەی بەسترابێ و بتوانێ لەگەڵی دروست ببێ.کارێک دوو سێ بارە کردنەوە٬ چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار٬ دەست بە کارێکی گرنگ کردنەوە٬ جڤات(حفلە)کەی بە ووتارێکی کوردانە بکەوە. شێ کردنەوەی خوری و لۆکەیە بە کوتک و کەوان و ئیتر.ئاوەڵەکردن٬ شکاندن٬ قفل و ئیتر.وازبوون٬ پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤان. شێکردنەوە٬ ڕێگاکردن٬ خاوکردنەوە بۆ هەموو چتێک.تەڕدەستانە کردن٬ پەلەکردن٬ تاڵووکەکردن. دروستکردن.سازکردنەوە
سوورکردنەوەی ئاسن
شاراندن.
سوورکردنەوەی نان یا گۆشت
باسبرژاندن، بڕشتکردن(باک) براشتن، برێژەوەدان،ئەمدیو.
ئاواکردنەوە
خانووبەرە دروستکردنەوە لە دێیەکی وێران و مرۆی تێداڕۆنان
ئاگرکردنەوە
ئاوور کردنەوە، ئاوور هەڵاییساندن، ئاگر خۆشکردن. بنچینەی شەڕو کێشەنانەوە
ئەوکردنەوە(فە)
کردنەوە، ئاوەڵەکردنەوە. (فە) درانە ئەوکە: دەرکەی بکەوە
بیرکردنەوە
بەرزکردنەوە
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
بەرەوخووارکردنەوە
ناردنی چتێک بۆ بەرەو خووار
بەرەوڕووکردنەوە
ناردنی یەکێک، کە چتێکی لەسەرت بێ بۆلای یەکێکی تر، کە تۆ چتێک لای بێ بۆ ئەمەی، کە بچێ لێی وەربگریتەوە، بۆ خۆی بەرەو ئێزبارکردنەوە
بەسەرکردنەوە
سەردان، لە هەواڵ و بارپرسین. لێ پێچانەوە، لێ تۆژینەوە، تاقی کردنەوە، بەسەر کەم و کووڕی ڕاگەیشتن، پێکەوتن، وێکەوتن، منەکردن، بەدی هێنان
تازەکردنەوە
نووێکردنەوەی چتی کۆن
تاقیکردنەوە
تفکردنەوە
تف فڕێدانی زۆر لەبەر چتی ناخۆش
تلکردنەوە
خلۆرکردنەوه ی چتێک لە لێژی و هەورازێکیەوە
توندکردنەوە
قایم کردنەوەی چتی لەق. خەست کردنەوەی چتی شل
تۆڵەکردنەوە
تۆڵەسەندنەوە
تێکردنەوە
درێژ یا پانکردنی پارچەیەک لە جل و بەرگ و ئیتر بە خستنەسەری پارچەیەک
تەڕکردنەوە
لە بەهاراندا لە جیاتی کاو جۆ. گیا بە ووڵاخی بەرزەدان
جوداکردنەوە
(باک) پارستن، وەشان، جگەو جیاکردنەوە، هەڵاواردن، سنکرن، چەرتکردن
جیاکردنەوە
جووێ کردنەوە
جێگەکردنەوە
جێکردنەوە، جێدان