تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپی کراو
پاکراو.
لێک کراو
بەشخوراو٬ بەشبڕاو٬ بێ بەش٬ هەڵبڕاو
لێک کراو
بەشخوراو٬ بێ بەش٬ بەش بڕاو
کراو
کارێکە کرابێ
کراوکۆش
کردوکاش٬ خەباتکار
کراوە
کراوەوە٬ ئێسکێکه٬ کە کڕێنرابێ
کراوەوە
دەرک یا پەنجەرە و چتێکی تره٬ کە کرابێتەوە و ئاوەڵەبێ٬ لۆکەو خوری و چتی وایه٬ کە هەلاجی و شە کرابێ٬ چتی شێ و واڵا
بوخچەی نەکراوەوە
پیاوێکە هەر کوڕبێ و هێشتا ژنی نەهێنابێ
دڵکراوەوە
شادمان، دڵخۆشبوون، کەیفخۆشبوون
دەستکراوە
برێتییەلە مەردومی دڵفراوانی بەخشەندە.
دەسکراوە
شیکراوەوه
قوڕ و خوری و لۆکەی شێکراوەوه و خۆشکراو.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.
لێکراوەوە
پەڕاو٬ پەڕاندراو
هەڵکراووزان
(باد.) لوزرین.
باسکراو
گۆرین، باس لێکراو، لێدوواو، ناوبراو، نێوبراو، (باک) پێژنا
باوەڕپێکراو
کەسێکە بڕواو بەقای پێکرا بێ
بەشکراو
(دەر) بەشکریاو
بەندکراو
گیراو، مەحتەلکراو
خۆشکراو
خاراو، خارای
خۆشەکراو
خاراو،پوختەکراو،پێستی دەبا غکراو
داگیرکراو
زەوتکراو٬ هیستۆک٬ شووێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێ
دورسکراو
دروستکراو،ساز و ئامادەکراو
دەقکراو
چتی قەدکراو
دەمکراو
چای لێنراو و ئامادەکراو
زۆرلێکراو
ناچار، جەرگبڕاو، جەوورلێکراو
شەکراو
قەنداو، ئاوێکه بەشەکری شیرین کرابێ. شیرینی ژنخووازتنێ.
قاڵکراو
پاڵێوراو٬ پاڵفتەکراو
قۆڵهەڵکراو
لێ بەشکراو
بەسەردا بەشکراو
هەڵکراو
پێکراو. قۆڵی_: قۆڵی هەڵدراوەوە.
پێستی خۆشنەکراو
پێستی خاو
پێستی خۆشکراو
پێکراو
ئەنگێوراو. کابرا بە زۆر فیسارەکاری پێکراوە بۆ خۆی پێی خۆشنەبووەو بەدەست خۆشی نەبووە. بێ شەرم، بێ ئابڕوو، زمان درێژ، چەختی، سوواو، پەل، چەقەسوو، جەربەزە، ئابڕووبراو، ئازارکراو. هەڵکراو(بۆ چراو ئاوور)
پەتکراو
کەمانکێشراو