تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاردووکوڕانە
جوورە کاردووێکە
کاردووەگووێ بەڕیشۆڵە
ڕیشۆڵە یا تورینە گەڵای بە ووردی بەسەر هەربرینێکی ووڵاخاندا بکرێت چاکی دەکاتەوە
کاردوپەنیر
مەبەس لە دوو چتی وایە ٬ کە هەرگیز کۆنەبنەوە وەکوو دوژمنان.
کاردپزشک
نژدار.-ی: نژداری
کاردک
(کە.): کاردوو٬ گیایەکی بەهارییە
کاردۆخی
نێوی هۆزێکی کوردە
کاردۆست
کارپێخۆش
کاردۆژە
(ئەردە.): کاردەوەژە
کاردۆک
نێوێکی کۆنی کوردە
کاردی
(جا.): کاردوو٬ هاز٬ (دەر.): کاردک٬ (باد.): کاری٬ جوورە گیایەکی تیژە بە سماقی خۆشدەکرێ جا بە چەند جوورێک لێدەنرێ. – چەند جوورە. – ڕیخنە دەخورێ و بۆ ڕەوانی باشە.- ڕیشۆڵە دەخورێ و بۆ ڕەوانی باشە. –شاخی٬ پرچنە. هەمویان دەخورێن٬ بەڵانڕیخنە لەوانی تر خۆشترە
کاردیەڕیخنە
جوورێکە لە چەشنەکانی کاردووان دەخورێ و بۆ ڕەوانیش باشە.
کاردە
پیواز یا کەوەر و ئیتره٬ کە لە بنی پاری شین بێتەوە٬ (هەورا.): کارتە
کاردەوەزە
(هەورا.): کاردەوەژە
کاردەوەژە
(هەورا.): کاکڵی گووێزی فەریکه٬ هەڵکۆڵینی چت بە چەقۆ٬ مەبەس لە مل و مووش و زۆر خواردن لە چتێک٬ ئەمەندە-مەکە لەم خواردنە
کاردەپەل
(ئەردە.): تەڕنەئەبابیلە
کاردەپەلە
تەڕنەئەبابیلە باڵندەیێکە. زبر بوونی لەش لە سەرمان.
کارزان
کارامه٬ کارئاشنا٬ (باک.): کارەدار٬ کارەما٬ ئیش زان٬ هونەرمەند٬ مەحلان٬ شاک٬ بەبڕشت٬ بەجەوهەر٬ کارناس بەرگەڕ٬ (باک.):جەرجهە٬ بەسەلیقه٬ ووریا٬ سەلیقەدار٬ چستە. –ی: سەلیقەداری٬ کارناسی٬ هونەر٬ جەوهەر.
کارزۆرەکی
بێگاری٬ سۆغرە
کارساز
چارەساز٬ چارەکار٬کارپێکهێنەر٬ شارەزا.خودا٬ خودێ٬ خوڵا٬ خووا٬ یەزدان٬ ئێزەد. –ی: چارەسازی٬ چارەکاری٬ تەدارەک٬ ئامادە٬ کارپێکهێنان٬ کارشناسی.-کردن: تەدارەک کردن. خودایی ٬ یەزدانی