تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاکڵ
ناوکی گووێزێکییە بە ساخی لە تێکۆڵەکەی بێتەدەرێ٬ مەغز٬ قیقۆ٬ (هەورا.): کاکڵە٬ مەژگە. برنج یا ساوارێکە لە گشت بەشەکانی تر درشت تر بێ
کاکڵدار
مەغزدار
کاکڵی گووێز
ناوکە گووێز
کاکڵە
ناوکی گووێزی پاکراو. برنجی کەڵەی پاکراو
کاکڵەشێران
یاری چاوشارکێ منداڵ دەبنە دوو دەسته٬ دەستەیەک خۆی دەشارێتەوە دەستەکەی دووەم٬ کە بیاندۆزنەوە سوواریان دەبن
کاکڵەقووچە
کاکڵەگووێز٬ کە بە خڕی بێتەدەرێ
کاکڵەمووشان
(ئەردە.): تەونی جاڵجاڵووکەیە ٬ پەسپەسەکۆڵە٬ (ئەردە.): جۆڵایی کەرد. حەمامۆکی منداڵان هەندێک خۆڵ دەکەنە کۆما کەمکەمە ئاوی بەسەر دادەکەن تا سەرانسەرەکەی بە قەد قامکێکی دەبێتە قوڕ دوایە لە سێ یا لە چووار لاوە کونی تێدەکەن و خۆڵەکەی دەردەدەن وەکوو گومبەزی لێدێ
کاکڵەمووشان
کاکڵەگووێز
کاکڵەی سینگی
ئێسکە ناسکەکەی خووار سینگییه٬ دندە