تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەمەشکانە
بەخشینی کەرەی رۆژێکییە بە هەژاران لە ڕێی خودادا بۆ ئەوە پیت و فەڕی مەشکەکە زۆربێ
تاکانە(ئەردە)
توورکانە
بەشێکە لە خەرمان، کە دەدرێ بەسەر کاری ئاغای دێ دووای ئەستاندنی مڵکانە
توویشکانە(ڕۆژ)
(ش) کراسە مارانە، تووێژی ماری، تووێژی هەرچی بێ، تووێژاڵ. جیقنەی شلی مەل و باڵندانە، کە بە خۆیاندا دەفیڕێنن
جمکانە(هەو)
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
خوشکانە
وەکوو خوشکان
خڕکانە
(کە.): خرکانە،چەند قنچکەیەکە دووایە دەبنە برین وکولک وە چاویلکەی دەچێ تا تەمەنی 6ساڵی لە بنانگوێی منداڵان د ێ ئەگەر موورووی داغی پێوەنێن دەری دهکا یا دەیڕەوێننەوە،(هەورا.)خەرکانە،(کە.)خرکانە
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
داکانە
دایکی باڵندە و جانەوەرانە،بەرانبەری(باوکانە)یە.وەکوو دایکان.نرخ و مز و مافی دایکّێتی.
داکانە
دایکانە،دایکێتی.مێ یینە.
داڵکانە
(لو.فە.ڕۆژ.هەمە.گێژ.):دایکانە
دایکانە
داکانه٬ داڵکانه٬ وەکوو دایک٬ نرخ و مزو مافی دایکێتی
دمکانە
(ڕەوا.): دووکانە، (هەورا.): دەلووکانە
دێکانە
(باد.): دەمووکانە
دەموکانە
دەمکانە، موخۆر، جوورێکە لە بەری دارە مازوو وەکوو دەنکی ئاڵووباڵووی وایە دەکوترێ و ناوە لینجەکەی خۆش دەکرێ لە سەر قونێر و هەندێ برینان دادەنرێ و بۆ زۆر چتی تریش بەکار دەبرێ
دەمکانە
(خۆ.ڕەوا. سوور.): دووکانە، دەمووکانە
دەولووکانە
(هەورا.): دەمکانە
سەرمەشکانە(هەورا)