تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کام
(موک.٬ بابا.٬ کە):بۆ دیاری کردنی چتی پێویست بۆ پرسیاره٬ کێها٬ کامه٬ کامەتا٬ کیژک٬ کامیان.نە. نەخۆشێکی ووڵاخانە: ئەگەر لە نێو چەند ووڵاخێکی جۆ بە هەمووان بدرێ بە یەکێکی نەبێ یا درەنگی بدرێتێ دەڵێن-ی کردووە تا کامی نەئاژنن چانابێتەوە و جۆشی پێ ناخورێ واتە تا بە سووژن بن ددان سووژن ناژن نەکەن و کەمێک خووێنی لێ نەیەت چانابێتەوە. بەخت٬ ئارەزوو٬ هات٬ مەبەست٬ مراز. (باک.):جەنجەڕێکە لەداری گێرەی پێدەکەن.
کام ئاژنین
بە سووژن بنددانی ووڵاخ و ڕشەووڵاخ و ئیتر ئاژنینەوە٬ کە کامیان کردبێ
هیچ کامیان
ئیک٬ هیچ یەک٬ هیچیان.
کاماخ
(باک.):ڕان٬ سمتی مرۆڤ و گیانداری تر.
کامار
کەمە(کەوە)ی بێژنگ و دەفە
کاماش
(باک.):تووتنی سەبیله٬ کەبەسەوزی ووشک کرابێتەوە
کاماڤ
(باک.):ئاوی ڕاوەستاو٬ ئاوێکە کە لە جۆگەدا مابێتەوە دووای بڕینی لەسەرچاوە
کامباخ
(باک.):کەمباخ٬ کاوول٬ وێران.-کرن: وێرانکردن
کامن
کامەیانن٬ کامەن
کامووس
کابووس٬ مۆتە٬ (هەو.): مۆتەکە. –ک(کۆ.):مۆتە
کامڕان
خۆشبەخت٬ بەختیار٬ کامڕەوا٬ بەدڵخوواز گەییشتو.-ی:خۆشبەختی. نێوی پیاوانە
کامکردن
هەڵامسانی مەڵاشووی ووڵاخی یەکسم لە کاتێکا٬ کە ووڵاخیتر لەبەرچاوی وی ئالیک بخوا هی وی لەبیر کرابێ یا هەر نەبێ بیدەنێ و یان درەنگی بدەنێ
کامڵ
چتی پێگەییشتوو و گەییو٬ تەواو
کامۆخ
(زا.): کەسێکە ترێ بگوشێ
کامۆیی
(باد.): کامکردن
کامیان
کامێڕە
(باد.): کەڵلەی سەر
کامە
کام٬ کێها٬ کامیان
کامەتا
کێها٬ کێهاتا
کامەتانێ
کێها٬ کامەیان
کامەتە
کێهایە؟
کامەران
بە کام و ئارەزوو گەیشتوو .-ی: بە ئامانج و ئاواتگەییشتن.