تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاردەپەلە
تەڕنەئەبابیلە باڵندەیێکە. زبر بوونی لەش لە سەرمان.
کارزان
کارامه٬ کارئاشنا٬ (باک.): کارەدار٬ کارەما٬ ئیش زان٬ هونەرمەند٬ مەحلان٬ شاک٬ بەبڕشت٬ بەجەوهەر٬ کارناس بەرگەڕ٬ (باک.):جەرجهە٬ بەسەلیقه٬ ووریا٬ سەلیقەدار٬ چستە. –ی: سەلیقەداری٬ کارناسی٬ هونەر٬ جەوهەر.
کارزۆرەکی
بێگاری٬ سۆغرە
کارساز
چارەساز٬ چارەکار٬کارپێکهێنەر٬ شارەزا.خودا٬ خودێ٬ خوڵا٬ خووا٬ یەزدان٬ ئێزەد. –ی: چارەسازی٬ چارەکاری٬ تەدارەک٬ ئامادە٬ کارپێکهێنان٬ کارشناسی.-کردن: تەدارەک کردن. خودایی ٬ یەزدانی
کارسان
کارستان٬ شار و ئاوایی و کارگە
کارسن
(زا.): هەرزن
کارفرۆت
(باک.):کارفرۆش
کارفرۆش
(باک.):فرۆشیار
کارفرۆشی
فرۆشیاری
کارقایم
کاربین٬ بە مشوور.-ی: کاربینی٬ بەمشووری
کارماخ
(باد.): گیایەکی کێوییە ناخورێ. (زا.): بێژنگی گەورە
کارمامز
کارژۆڵە٬ شەمکۆڕ٬ وەڵەد
کارمەزەل
(باک.):دەفتەرخانه٬ مێزی نووسینێ٬ ژووری نووسینێ.
کارناس
کارزان٬ کەسێکە لە باسێکی زانستیدا بکۆڵێتەوە
کارناساز
هەژار.-ی:هەژاری
کارناسی
کارزانی
کارنامە
پرۆژە٬ بەرنامه٬ پەراوێکی تایبەتییه٬ کە کاروبارێکی تایبەتی تێدابنووسرێ
کارنێر
گیسکەنێر٬ کاریلەی نێر
کاروا
کارەبا٬ کارەوا