تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژووژک
ژیژک، ژووژ، ژیژی، ژیشک، (شکا.) ژووژی، ژڤژی، ژووژوو، ژژۆ، ژژوو، کودۆ، ژیژوو. گیاندارێکی خرپنی دڕوواویە گۆشتی دەخورێ و مار خۆرە قەپ لەماردەگرێ و خۆی دەکاتە گڵۆڵە مارەکە زۆر خۆی پێدادەدا تاوونجر بەوونجر دەبێ. گۆشتی بۆ سووزەنەکدار باشە پێستیشی بۆ نەمژینی جووانوو گووێرە بەلووزیانەوە دەبەستری لەڕووی ئەوەوە، کە لەکاتی مژینی دا دڕکەکانی لەگووانی ماین و مانگاکە ڕادەچێ نایەڵن بیانمژن
ژووژک