تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێڵەو ژوور
کاتێکە لە بەهاراندا، کە خێلات لە گەرمێنەوە بەرەو کووێستان دەجمێن
سەربەرەو ژوور
شووێنێکە٬ کە بەرزبێ و لە ژوورووی تۆوەبێ٬ شووێنی هەوراز
ژوور
دیو، ژۆر، وەتاخ، چاوە، هۆدە. ناو، نێو، ناوەوە، ژوورەوە، (هەورا.): دوڕ، دلێ، نێوخانوو، نێووەتاخ، نێوحەوش، بەرەو-: ڕووبەڕووی چاوە خانوو. (ئەردە.) ئەوراز، چووەرێش، بڵند، لای سەرەوە، هەوراز، بان، لای-: لای سەرەوە، لای ژووروو، راژۆر. (باک.): سەووز، شین.(زا.) بەرسیلە، قۆرە
سەربەرەو ژووربوون
بەرەوهەوراز رۆییشتن٬ چوونەسەر
سەربەرەو ژووربوونەوە
بەڕێگایەکدا لەخووارەوە بۆ سەرەوە ڕۆییشتن.
سەربەرەو ژوورکردن
بۆ هەوراز ڕەوانە کردن
سەربەرەو ژوورکردنەوە
ناردنی گیان لەبەرێک یا چتێک لە خووارەوە بۆ سەرەوە
سەربەرەو ژوورە
بەرەوهەورازە
لای ژووروو
ژووران
کاتی چوونە ژوورەوەیە لە سەرمان
ژوورسەر
ژوورنگ
ژووروو
لای هەرە بەروژوورە
ژووروو ئەدۆوەنەی
(هەورا.): ژووری خووێندنەوەی
ژوورگین
ژووری ئاووردوو
چیلیان. دیوی ئاووردوو
ژووری دانیشتن
دلێ ئەرەنیشتەی ، وەتاخ
ژووری دانەوێڵە
ژووری میوانداری
ژووری نوستن
خاوگە، خەوگە، نوستنگە. نڤینۆک. (هەورا.): ژووروو ووتەی
ژوورێ
ژوورەوەی چت. بچۆرە -: بڕۆژوور