تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژارتن(باک)
بژاردن، هەڵبژاردن، بژاردنی دانەویڵە
بژارتۆ(باک)
بژارتی(باد)
بژاردنەوە
دووبارە بژاردنی چتێکی. گێڕانەوەی خەون
بژاردە
دەستەچن، هەڵبژاردە، هەڵبژێرراو، پەسندکراو
بژارچن
(کۆ) بژارکۆڵ. (باک) ئادۆدە، ئادوودە، بژاربڕ، (هەورا) گلچ، ناوکەت، بژارکەر،_ی گچکە: گلچک
بژارکردن
خاوێن کردنەوەی شیناییە لە گژو گیای بێگانەو بێ سوود. دۆزین، خوراندن
بژارکەر
کرێکارو کەسێکە هەر بژارێ بکات
بژارە
دۆزیین، خوراندن. هەڵبژاردە، بژاردە._کردن: هەڵبژاردن، ژماردن. ڕاستکردنەوەی ڕایەڵی جۆڵا، کە پاش و پێش بکەوێ. تاوان، بژاردە
بژارەکردن
خەوزڕان و خەیاڵکردن لەبەر مەراقێک؛ من ئەمشەو تا بەیانی هەر له_بووم. هەڵبژاردن، ژماردن
بژانک(باک)
کەرەستەی ڕازانەوەی ژنان
بژانگ
ڕێزە مووی سەرپێڵووی چاوانە. مژۆڵ. قەلداس. ڕیشووی چت. خۆدۆزین
بۆرەژان
ژانە زگێکی سووکە
بۆژان
بۆژانە
گیایەکی گەڵاووردی لاسک درێژە گوڵێکی بۆری گچکە دێنێ، بۆنێکی توندی هەیە بەناو جل و بەرگدا دەکرێ تا لە مۆرانە بپارێزرێن
بیویژان(گەر)
مێویژان، (باد) گیایەکی بۆنخۆشی کوێستانی بەهارییە