تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرژاندن
بڵاوکردن، پەخشاندن، پژاندن
چرێژان
پرێشک ئاویژتن
چڕژان
پژان (بۆ مەرەکەب) بەکار دەبرێ، کە بڵاو بێتەوە، (هەورا) تەنینەوە، تێ، ئێک. باخ و باخچەو جەنگەڵ و لێرەوار، کە پڕ بن و ڕوو تێککەن و تێک بئاڵێن_ی پێدەڵێن و بۆ هەموو چتێکی تێکەڵ و پێکەڵ و تێکچڕژابن بەکار دەبرێ
چڕژاو
پڕو تێک ئاڵاو، پرژاو، پژاو
چەرژان
شکانی دارێکییە، کە تڵیشی لێپەیدا بووبێ یا پارچه و لکەکانی لێک جووێ نەبووبنەوە
ڕاهەژاندن
ڕاژاندن
ڕنینەوەی خوری لەپشتی ئاژاڵان
(باک.)بەرکرن،ڤەرووچکاندن،داڕنین،-ی باڵندان:ئاوەڕووتکردن،پرچکاندن.(هەو.)بە چاوبهسەرکردنەوەی ئاژاڵان بەبێ بژاردن تا بزانن کێها ماوە یا نەماوە.
ڕژان
(هەورا.): مجیای، ڕشان، ڕێژان، قڵپ بوونەوە، ڕژیان، دەرنخووین بوون، داڕژان، پەڕش و بڵاو بوونەوەی دانەوێڵه یا چتی شل. تێ- : چوونانەوەوە، بەرەڵا بوونی ئاوی گۆزە و بارانه و ئیتر
ڕژاندن
پەرش و بڵاو کردنەوەی دانەوێڵە یا چتی شل، ڕێژاندن، وەرگێڕاندن، ڕژتن، ڕشاندن، قڵپ کردنەوە، ڕشتن، ڕێژنای، ڕهتن، ڕێتن، ڕیتن، تێڕژاندن، دارژتن، پڕکردن
ڕژانراو
ڕژێنراو، دانەوێڵه یا چتی شلی بڵاو بووەوە
ڕژانن
ڕژاندن، ڕژتن، ڕشتن، بۆ ئاووخووێن و شلەمەنی دیکه
ڕژانەیەک
تێکەڵ یەکتر بوونی دوو دەستەی گەورە. تێکچڕژان، پێکهەڵپڕژان
ڕژاک
(هەورا.): بەردەمرده، بەردی ناسک و ڕزیو، بەردێکە هەڵبوەرێ سا پان بێ یا نا
ڕژای
(خۆ.): ڕژاو
ڕۆڕژان
داڕژان،ڕۆکران.
ڕۆڕژاندن
داڕژاندن،ڕۆکردن