تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژاڵ
ژاڵە
(ڕەوا.،کۆ.):لووڕک،(هەو.،گەر.)ڕوولک،(زەن.،کەل.)خەرزاڵە،(دەر.)قرجێڵی،قرژێڵی، (باک.): ڕوول،قەژیڵە،قرژاڵە، (ئەردە.): کەرکوژ.گەڵای تاڵە مریشک و مراوی و قاز بیخۆن پێدەمرن دارەکەی بەقەد دارە قەیسیێکی لێدێ گوڵی سپییە و ئاڵیشی هەیە وەکو گوڵی گوڵاوێیە،بەڵان بەتۆپ نیە و وەکو فینجانی وایە، کەلوویەکی درێژی هەیە، دارەکەشی بەزۆری دەکرێت بە (کڕەئاش و چەڵتووکی پێ کڕە دەکرێت
قرژاڵانێ
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە بە ئاوەژوو لەسەر چوار پەلان ڕۆیشتنە
قرژاڵە
(ڕۆژ.):ژاڵە٬ روولک٬ لوورک
قژاڵکە
پەلەوورێکە هەمیشە خۆی گڤ هەڵدواوە و قژی کردووه٬ قژاکه٬ باڵندەیێکی گەرمەسێرییە
ڕنینەوەی خوری لەپشتی ئاژاڵان
(باک.)بەرکرن،ڤەرووچکاندن،داڕنین،-ی باڵندان:ئاوەڕووتکردن،پرچکاندن.(هەو.)بە چاوبهسەرکردنەوەی ئاژاڵان بەبێ بژاردن تا بزانن کێها ماوە یا نەماوە.
کێفژاڵە (ئاک٬ زاخ.٬ باد.)
گرژاڵک
گیایەکە نیوگەز پتر بندە و تاڵە و دەکرێتە گەسک٬ تەنها بۆ ماڵینەوەی قەراخی خەرمانان بەکاردەبرێ ٬ گوژاڵک.
گووژاڵک
گووژاک٬ گێژەڵۆک٬ کاڵەکەمارانە٬ گیایەکی کێوی (هەو.) هاوینییە بە بڕکە و گەڵا و بەرەوە هەر وە شووتی دهچێ ٬ بەرەکەی هێندەی نارنجێکی لێ دێ و زەرد دەبێ و دوو جوورن: نێرە و مێیە.
ئاژاڵ
ماڵات، ووڵس، ووڵست، مەڕو ماڵات. (هەو) دارو دەوەنی بڕاوو تێکەڵە. (ئەردە) گیا، ئالیک، لەوەڕ، سەوزەگیا._ دار: خاوەند ئاژاڵ
تووژاڵ(ئەردە)
تووێژاڵ
تووێژاڵ(جا)
تێکوڵی تەنک، تووێژی تەنک. زانیاری کەم
تۆیژاڵ
شەلکەی ئاژاڵ و ووڵاخان
قرژاڵ
(باک.): جوولبڕ٬ (زەن.):قرژانگ٬ (باد.زا.):کیڤژاڵە٬ کێمجاڵە٬ گیاندارێکی ئاوییە لە بۆق گەورەترە بە دوو سەران دەڕوات لە نێو بێگاناندا دەخورێت٬ مێمڵی ئاوی جۆگەیە هەمیشە جۆگەی ئاوێ کوندەکات کشتیار وەڕەسە بە دەستیەوە
هەژگ و هەژاڵ
چرپ و چال . هەژک٬ هەژاڵ٬ بژاڵ٬ بژگاڵ. هەژگەلەشک٬ پڕوپووش و چیلکە٬ لق و پۆپی داری بڕاوە٬ کە گەڵاو لک و پۆپی پێوەبی.
پزیشکی ئاژاڵ و ماڵاتان
ئەو پزیشکەیە، کە تایبەتمەند بێ بە چارەسەرکردنی ئاژاڵ و ماڵاتان
پژاڵ(ئەردە)
بژی سەر لقی دارو درەختان
چاوکەژاڵ
کەژاڵ
ڕەشێکی کاڵە٬ کەژەڵ٬ چاوکەژاڵ٬ چاوباز
گژاڵ (باک.)
شەپۆڵ لێدان ٬ لە گوریزەدان٬ گوریزە.