تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ویڕە٬ویڕەویڕ
دەنگی گریانی نەرمی منداڵان٬ ویڕەی یەک لە دوای یەک
وەڕە
حەپەی سەگییه٬ کە لە دوورەوەبێ٬ حەپە
پاکوڕە
کووللەی باڵ نەگرتوو، پێکوڕە. پیادە، نۆکەر، خزمەتکار
پاگێڕە(ڕۆژ)
بە کوتانی جۆخین دەڵێن بەهۆی گێرەوە، پاهۆرە، پێ هۆلە، پێ گێرە
پۆدڕە
پیازتەڕە
پیاڕە
زڕ. باوەپیاڕە: زڕباب
پیته بڕە
پیکەبڕە. کرمێکی گچکەیە لەناو قەفی گەنم و جۆدا پەیدا دەبێ گوڵەکەی لەبنەڕەتێدا دەقرتێنێ
پیڕە
پڕە، پڕمە، دەنگی لووتی چارەوێیە. پیڕەپیڕ
پیکەبڕە
کرمێکە لە بنی پیکی گوڵی دەغڵی دەدات و ووشکی دەکات. پیتەبڕە
پێمەڕە
مەڕە، مەربێر، بێڵ. خاکەناز
پێکوڕە
فەرخە کوللەیە، کە هێشتا باڵی نەگرتبێ تازە خەریکی پێ هەڵگرتن بێ. دەست و پێوەندو نۆکەرە
پەڕڕە
داوێنی بیابان، پەڕڕەی بیاوان
پەڕە
_ی پەرتووک و قاقەز: دوو لاپەڕەیە. (هەورا)_ی چاو: پیلووی چاو._ئاشی: پەڕەی چەرخی ئاشی ئاوێ. (هەورا) پەلە ئاساو._ی چیکەنە: ئەو پەڕانەیە چیکەنەی دەخولێنێتەوە. پووڵەکەی پشتی ماسیانە
پەڕە جەنجەڕ
دمە تیژو پانەکانییەتی، کە کرشە ورد دەکات
پەڕەپەڕە
پەڕپەڕە، تووێ تووێ
چلفڕە
گۆشتی سوور کراوەوەیە
چلپەڕە(باک)
گیایەکە