تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تڕتڕە(باک)
مۆتۆڕسایکڵ، تڕتڕۆک. گەورە، زەلام، لەندەهۆر، بەقەڵافەت. مرۆی درێژی قەڵەو. (کۆ) گیایەکی ڕەنگ زەردی بێ گەڵایە وە زریزەی مێوی دەچێ، لە هەر شینایی و مێوێکی بدات ووشکی دەکات، دەکرێتە حەسیر زۆرتر لەنێو پەمۆدا شین دەبێ. (بڵ) جلە. دەردێکە لە هەندێ سەوزایی دەدات ووشکی دەکا
تۆڵەزڕە
ڕەزەڵە، گیایەکی بەهارییە بەرێکی سووری ووردی مزر دەگرێت تامی تەماتەی دەدات
تێڕتێڕە(هەورا)
قومقومۆکەی گەورە
تەختەبەڕە
تەژک، تەشکەبەرە. تاییژ
تەشکەبەڕە
پارچە بەڕەیێکی تەسک و گچکەیە. (دەر) تەشکەوەرە. (باد) تاییژ. (باک) تەژک، تێژ. ووتەیەکیشە نووسراوی دوورو درێژی پێ وێ دەچووێنرێ کاتێکی، کە لەسەر قاقەزی گەورە نووسرابێ، فیسارەکەس _یەکی نووسیوە
تەقەفیڕە(ئەردە)
تەپەتڕە
منداڵێکی تازە پێهەڵگرتووە کە زوو زوو بکەوێ
تەڕە لەیلان(هەو)
نێرتکە پیواز
تەڕە ماست(باد)
کەرە، سەرتوویێ ماست و شیرە، کە لە پاییزاندا چین چین لە دیزە یا لە پێستەدا داەنرێ و لە زستاناندا دەخورێ
تەڵانتڕە
گیایەکی بەهاری قەفقەفە بە شووێنی تەلانەوە سەوز دەبێ
جلەشڕە
گیایەکی ئاوییە وەک بەڕە بەسەر ئاوێدا پاندەبێتەوە، جلە
جوڕڕە
باڵندەیێکی بۆرە لە چۆلەکە گچکەترە، بازی نێر، بە نێرینەی باڵندەو جانەوەران دەڵێن، جوورە دەنگێکە وەکوو جیڕەی دەرگا وایە، دەنگی باریک
جڕجڕە(ئەردە)
بەرزە چڕە، سڕسڕە
جڕە
چوڕڕە، جڕڕە، باڵندەیێکە. (شەم) کەشاکەش، کێشەکێش
جیڕە
دەنگی مارو دەرکەو ئیتر، چیڕەچیڕ
جەنجەڕە(باک)
جەنجەڕ، تەوری چکۆڵە
جەڕجەڕە
جەنجەڕی بیران