تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕە
یەکانە، بەرزی نێرەیە. دوو ددانە تیژو درێژەکانی بەرازییە، شفرە، مەرموول، کە بە ژێرقەپۆزی خووارەوەیە بۆ لای لچی ژوورووی بەرز بوونەوەو زۆر تیژن. قرتاندنی گوڵە پێغەمبەرە بۆ کوتانی، کەڵەمێرد. (لو) کچ. بەیارێکە، لە زەوی لەنێوانی دوو وەرداندا، نێوانی دوو پەل لە زەوی. گۆترە، لە بڕێ. ناوگەرە، کەناری باخچەو کشتوکاڵە، کە کەمێک بڵند دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەریدا هاتووچۆ بکرێ و کشتوکاڵ پێشێل نەکرێت. بڕیار، پەیمان
بڕە(باک)
بۆدڕە
بۆرەجڕە
باڵندەیێکی بۆرە وەک فشەکڵاونە بەڵام ئەم بێ کڵاوەو بچوکترە
بۆڕە
دەنگی بەرزی ڕەشەوۆڵاخانە، قۆڕە، قووڕە._لێ هاتن: بۆڕاندن
بیاوەشەڕە(هەورا)
ڕاخستنی بەڕەو مافوورە
بیبیلەگەڕە
قومقومۆکەی چکۆڵەیە
بێ پەڕە(باک)
بەفیڕۆ، بەخۆڕایی
بێڵەکەڕە(هەورا)
شەوگەرد، سول سۆلە، جوورە دووپشکێکی زۆر بچووکە
بەردەکوڕە(ڕەوا)
باڵندەیێکە، گۆریە چنە
بەرزەجوڕڕە
ویزەویزە، کە لە بەرزە جوڕە گەورەترە. جوورە ویزەویزەیە، کە هەر جڕجڕ دەکات، زیرزیڕک، زمزمۆک، ووزووزە، قازی بازی
بەرزەچڕە
بەرزەچوڕڕە
بەرکوڕە
باڵندەیێکی شینە وە کوتری دەچێ بەرسینگی ڕەشەو دەنگیشی زۆر خۆشە لە شاخاندا لە شووێنێکی وادا، کە بارانە نەیگرێ هێلانەی لە قوڕو بنێشتی دروست دەکات و تەنگی تێدەکات بە بەردیش بە زۆرو ڕەنج دەشکێ
بەستۆڕە
ناوی ڕووبارێکی بە نێو بانگە لە نێوانی هەولێرو شەقڵاوەدا. خڕێکە هەمیشە ئاوی پێدا بڕوات یا نا
بەسەڕە
شووێنێکە با زۆر بیگرێتەوە، ئاوی ڕووبارو دەربەندێکیشە لە ناوچەی بازیاندا
بەلەفیڕە
نەخۆشیەکە تووشی بزن و مەڕو گای دەبێ دەفیڕێنێ بە خۆیدا، لەوانەیە بیکووژێ. بەلەفیڕێ
بەڕە
ڕایێخێکە لە بەنی خوری چنراو دروست دەکرێ، (باک) بەڕک، (فە) لەی، (دەر) ووڕە، (هەورا) بەڕ، لەی، گلێم، شاڵینە. پێ له_تێپەڕاندن: شوول لێ هەڵکێشان. بەڕە لە قوڕدەرخستن: سەرکەوتن، ڕزگاری لە کارو فەرماناندا. (شو) بەرخ
تووڵەزەڕە
گیایەکی هاوینییە بەرێکی سووری خڕی هەیە