تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕڕەکردن
چەڵتووک سپی کردن. مەبەس لە پێزانینی کەسێکییە لە چتێکی٬ فیسارەکەس بە فیسارە چت کڕڕە دەکا واتە زۆری حز لێیەتی
کڕڕەکڕڕ
نێوی دەنگێکییە ٬ کە لە ئاشی و دەستاڕییەوە دێت٬ بنکڕاندنی مەنجەڵ. کڕەی یەک لە دووای یەکتری٬ کڕڕ و هووڕ٬ کڕڕ و هۆڕ
کڕەکڕ
گڕەگڕی چەڵتووکی و دەغڵ لە ئاشی کردن
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە
کڵاوڕەش
(بابا.):دەردێکە تووشی ماڵاتان دێ دووایە تەزووی دەداتە سیپەلاکی دەکۆخێ٬ هەندێکیش دە(هەورا.): ڵێن دەردێکی کوژندەیە دووچاری بزنی دەبێ نێوزگی هەڵدەئاوسێ و خووێنی تێدەزێ. تووک٬ تورکمان٬ عەجەم٬ ترکە ڕەشە
کڵاوڕەشە
گیایەکە
کۆڕەبژە
(ڕەوا.):جووانووە ماینێکی پشتە نەکراو واتە زین نەکراوە و کەس سوواری نەبووبێ و تەمەنی دوساڵانە بێ بەرانبەری دووبڕییه٬ کە جووانووە ئەسپە
کۆڕەکۆرا
حیلەحیل٬ دەنگی ئەسپییە لە کاتی سمکۆڵێدا و یا لە کاتێکیدا ٬ کە خاوەندەکەی سوواری بێ٬ کۆلارە٬ داڵ
کۆڕەکۆڕ
کۆڕەی یەک لەدووای یەکتری
کۆکەڕەشە
کۆخەڕەشە٬ جوورەکۆخەیەکە٬ کە بە منداڵ بگا دەنگی وەک کەڵەشێری لێدێ
کۆگەڕەشە
کۆخەڕەشه٬ (هەورا.): کەرگەقاز
کێچەڕەشکە
داعبایەکە بێستان و شینایی دەخووا.
کەرەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەروملی دیغ دیغ و لەشی ڕەشبێ
کەرەسەرڕەش
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەری ڕەش و لەشی سپییە
کەرەڕەش
مەڕێکی بێ گووێیە و سەر و هەموو لەشی ڕەشە
کەشکەڕەشە
کەللەڕەق
براندۆغ
کەللەڕەقی
سەرسەختی٬ سەرهیشکی٬ ڕق ئەستووری٬ لاساری
کەلڕەم
(فە.): ڕەوەی ئاسکان
کەلەوەڕەشکردن
ڕەشکردن:مەبەس لە دزی لێکردنە