تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنجی (ڕەوا.٬ باک.)
سنجوو٬ (زا.) دارێکە دەنکێکی مزر دێنێ.
سوو(ڕەوا)
دژ،بەپێچەوانە،لە-ی منە:دژی منە،ئێش،ژان،چووکڵ،گرێ،سووچ،(فە) سبەینێ،(ڕەوا،دزە) هەوا،سارد –ی سار:هەواس سارد(ڕەوا) بەپەرۆشبوون،سووێ بوونەوە. لێ- بوون: بەپەرۆشبوون. کەنار،ئاسوو،لا،قۆڵ، کەڵ،سووێ،سووێگە،کەلەمل،ئاسووگە،دیو، رووکار،ئەودیوی کێوی،گومان،نیگەرانی،دڵاودڵی، دوودڵی، هەنا،بێ-: بێ گومان،بیدڵاودڵی، سەختیان، ترفە، هاشە، سوود، قازانج، پەچ،وەچ، مردە،ئەمکارەی بێ سووە: واتەبێ کەڵکەو بێ سوودە.
سووانکێ(ڕەوا)
سوواندۆکە، پارساری،چولەکە.
سووتانی(ڕەوا)
دارێکە لەناو کۆمەڵە دارێکیدا، کەبوڕەژی هەموو سووتابێ تەنها هەرئەولق و پۆپ و تێکوڵەکەی سووتابێ.
سوورناسک(ڕەوا)
سوورناتک.
سووریاز (ڕەوا.خۆ)
گیایەکی لاسک سووری بەهارییەبە چێشتی لێدەنرێ.
سپیندار(ڕەوا.)
ﺌەسپیندار٬ سپی دار٬ سپیندار٬ چنار.
سڵتان(ڕەوا.)
نێوی قوونی مرۆیە٬ کۆم٬ کۆمی.
سۆتەکی داری (ڕەوا)
سۆریانە (باک،ڕەوا،خو)
(باک) سۆریازک،گیایەکی بەهاری و لاسک سوورە گوڵی سپیەوبۆنی خۆشە بەچێشتی ساواری لێدەنرێ.
سیق (ڕەوا.)
چیکڵدانە٬ خواردندان٬ ئاشک٬ ئاشکە٬ سووری سیپەلک٬ (ڕەوا.) چیکڵدانە٬ سیقەتۆرە٬ زیقەتۆرە٬ مرۆیەکیشە وەکوو سووری سیپەلکێ بێ.
سەردەریا(ڕەوا.)
رێگایەکی باریکی دەستکردەلەهەورازێکی سەخت سەرکەوێتەسەرێ
سەروپۆز(ڕەوا)
سەمەبەرد(ڕەوا)
سەمەنە(ڕەوا)
تڵتە وتفری و ترێ ومیوەی کوشراوە وئاوگیراوە.
سەنگ وماست (ڕەوا)
کەنگری پیر خاوێنکرێتەوە بکو ڵێنرێ تاڵا یێکەی دەڕوا ئهوجا ،کەتێکەڵ بەماست کرێ پێی دەڵێن سەنگ و ماست.
سەگبا(ڕەوا)
دەردێکی سەگانە قوونیان دەگیرێ وپیسایییان پێ ناکرێ.
سەیز (هەو.، بابا.، کە.، ڕەوا.)
شاتکردن (ڕەوا.)
کوژتن٬ تخ کردن٬ لەسەری باز مەدە تەواوی کە٬ تخی کە.
شارکەوانی (ڕەوا.)
خۆشاردنەوە٬ گەمەیەکە چەند منداڵێک چاویان دەقووچێنن تا یەکێکیان خۆی دەشارێتەوە.