تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیژڕەوت
خۆشی ڕۆ._ی: توندو خێرا ڕۆیشتن
تەختەڕەوان(باک)
پەین و کاوکۆتێکی ووشکە بەژێر پێی ووڵاخ و ئاژاڵاندا دەکرێ. کەژاوە
تەقەوڕەقە
تەق و تۆق، تەقوڕەق، هەست و خوست
تەڕکی بن بەڕەی
پاشکۆی بن بەڕەی
تەڕەبار(ئەردە)
میوەو سەوزییەکە، کە دەخورێن
تەڕەبنە(ئەردە)
جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
تەڕەبی
تەڕەبیرۆ
بیرۆیەکە تەڕ بێ
تەڕەتوو
تووی تازەو تەڕ
تەڕەتوورە(هەو)
تەڕەتیزە
(هەو) تەڕەتوورە. (باک) تەڕەتوورە. گیایەکی گەڵا ووردی توندە بە گۆشتەوە دەخورێ
تەڕەتەوەن(هەورا)
دارێکی گەڵا ووردە بەقەد داری بەڵاڵووکێیە بەرز دەبێ لە چیایاندا لەناو بەرداندا دەردەچێ و ناشکێ، کە بتەوێ بیشکێنی لقەکەی بادەدرێ بە بەردی لێی دەدرێ و دەپسێ لە سووتانیشدا لە دار لە سۆبەیدا درەنگتر دەسووتێ بە ووشکی
تەڕەتەوەن(هەورا)
بەردی تەڕ. نێوی دێیەکیشە لە نزیک سەید سادق
تەڕەدووا(ئەردە)
تەرەکردن، ڕاونان
تەڕەدین(باک)
تەڕەزەن
ووڵاخ یا ڕەشەووڵاخێکە بەری هاوێژتبێ یا تازە زابێ و شیری زۆر بێ. تەڕەزای، تازەشیر. بە جنێو بۆ مرۆیانیش بەکار دەبرێ. مانگا یا گامێشێکە ووشک نەکات تا بەسەردا دەزێتەوە. گیایەکی کووێستانی بۆنخۆشە بۆ مەڕ زۆر باشە
تەڕەساز
شێلم و گەنمه گوتاوی تێکەڵاو دەکەن تا هەفتەیێکی ناوی_ە، کە کرا بە سەلک دەبێتە ترخێنە. جوورە ترشێکە لە سەلکی شێلم و بڕوێش دروستدەکرێ
تەڕەساڵ
ساڵێکە بەفرو بارانەی زۆر بێ و پەڵەی زوو دابێ و کانیاوەکانی باش تەقی بن