تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەهەل
(باک.): جیازی بووکان
ڕەهەنه
ڕەو
سڵەمینەوه، ڕەوینەوه. هێرش. قاچ.- کردن: قلچاندن، هەڵاتن، ڕەوین، ڕاکردن. (فه.) ڕاو، نێچیرگرتن
ڕەوا
(باک.): شه، نم، شێ. دروست، دوروست ، شان، شیان، ڕاست ، شایان، شایسته، ڕجوا. نا - : نادروست، ڕووشوشتی. بێبره و ناڕەواج،کەساس. بڕکردنی فەرمان و دووای یەکێک ، فیسارەکەس فەرمانی ڕەوایه. (دەر.) ڕەگ. (هەورا.): ڕەواج، برەو، ڕمین
ڕەوابوون
دروست بون، لێوەشانەوه. ڕێک کەوتن، بەجێهاتن، جێ بەجی بوون
ڕەوابینین
بەشایان زانین
ڕەواج
(ع.): برەو، ڕمێن، هەڕمێن، بازاڕی -: شەهنەدێر. نا -: بێ بازاڕ، کەساد
ڕەواد
ڕەواوی
ڕەوادی
لەسەدەی چاردەمیندا بەو هۆزه کورده کوتراوه، که سەلا حەدینی ئەیوبی لێ پەیدابووە ئێستا (ڕاوێنا) یان پێدەڵێن
ڕەوادیتن
ڕەوابینین، بەدروست زانین
ڕەوارتن
(باک.): بەتاڵکردن، تاشین، ڕەندەلێدان، مشت و ماڵکردن
ڕەواسه
ڕەواق
ڕینگاو، دووب، دۆبه. –ی هەنگووین و قەند و شەکر ، (شکا.) دۆبیه. بەناوی (ڕەواق الاکراد.) له میصرێ له شاری قاهیرە و له مزگەوتی ئەزهەریدا بۆ خووێندکارانی کورد لەلایەن سەلا حەدینی کوردی ئەیوبییەوه تەرخانکراوه خوێندکارانی کورد به بێ پاره و ئەرک دەتوانن له وێدا بخووێنن
ڕەواقه
(باک.): پەنجەرەی چکۆڵە
ڕەوان
(فه.): گیان، پەریمێرگ. کەسێکه زگی بچێ و گرفتی نەبێ، ڤژۆکەر، زگچوو. مرۆ یا گیان لەبەرێکه له ڕۆیشتنێدا زیرەک و خۆشەویست بێ، ڕەهوان ، ڕەوال، ڕێڤان، ڕێوی، ڕێونگی. بێ گیروگرفت،شل. زانین، تێگەیشتن، ساخکردنەوه، وانەود، وور. – کردن: واته تێکۆشان بۆ باش زانین و تێگەیشتن . جەلال ، کێژین، ڕۆیشتینی ئاو. – بوون: جەلال بوون. – کردن: جەلال کردن، ناردن. گیان. – دار: گیان لەبەر . بێ-: مردوو
ڕەوانبوون
زانین و خووێندنەوەی چتێک به بێ گیرو گرفت
ڕەوانبوون
ڕەوانبێژ
کەسێکه نووسین و دووانی جووان و ڕەوان بێ، ڕووان و ێژ. – ی: جووانی و ڕێکی له نووسین و دوواندا، شەهتۆتی ، دەمەوەری