تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشەمێ
ڕەشەو بوون
(ئەردە): ڕەشبوون له پێش هەتاو و ئیتر
ڕەشەوبی
دەک ڕەشبی (له تووک کردندا)
ڕەشەووڵاخ
(هەورا.): سەواد، دەواری ڕەش ، دووسم، (ڕەوا.) ڕەشەماڵ، گا، مانگا، کەڵ، گامێش
ڕەشەڕاو
ڕاوی بێ ڕێ و جێ، به ناڕێکی له شووێن ڕاوگەران، ڕاوکردن له شووێنێکیدا، که بەفری کەمبێ و زۆرترینی ڕەشانگ بێ. ڕاوێکه کارەساتی شوومی تێدا ڕووبدات و یان ڕاوکردنەکه ئەنجامێکی وای نەبێ، که نێچیری تێدا بگیرێ
ڕەشەڕشاوه
(باد.): ڕشانەوه
ڕەشەک
باسێکه، که بۆ یەکەمین جار نووسرابێ تا بە پوختی له بەری بنووسرێتەوه
ڕەشەگاوور
ڕەشەگوون
گووێنی ڕەش
ڕەشەگووێنی
گووێنی ڕەش
ڕەشەگەور
(باک.): بۆر، تاریک
ڕەعنا
نەرم و نۆڵ، شل و مل، جووان. – یی: نەرمی، شلی ، نەرم و نۆڵی، جووانی
ڕەغنه
ڕەخنه.- گر: ڕەخنەگر، کەسێکه نەنگ له چت بگرێ. – گرتن: ڕەخنەگرتن
ڕەغنەگری
ڕەغێز
(که.): ڕەگ و ڕیشەی ڕووەکانه
ڕەف
(باک.): فڕەفڕ. جنێوبه مرۆی زۆر موسڵمان دان. تاقەی نێو دیوارییه بۆ چت لەسەر دانان
ڕەفاشک
(باک.): مرازێکە چتی پێ لە خەرت دەدەن و دەنەخشێنن و خاوێن دەکەن
ڕەفاندن
(باک.): پینەکردن
ڕەفت
(ئەردە): ڕەفتار
ڕەفتار
شوو، کرشه، شووف، دەست لفۆک، پیشه، ڕەووش، ئەدا، شێوه، تووزم، تەرزه. کردارێکه خووی پێوه گیرابێ. – کردن: ڕابەستن.- بەدێم: بەدتووزم