تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشانی
دێهاتی بێ جووت، کرمانجیبێ جووت. ڕەشانگ. چێوەهەڵگیر، ڕەشایی لەشکر
ڕەشاو
ئاوی ڕەشی چاو، هەر چاوێکی ئاوی ڕەشی دابێ زوو چارەسەری نەکرێ کووێر دەبێ. خەڵووزاوێکه دارتاشان داری پێ خەت دەکێشن بۆ داهێنان و بڕینەوەی
ڕەشایی
(جا.، جەبا.، زەن.): خەڵکێکی زۆر و زەوەند، قەرەباڵخ، (دزه.) ڕەشەدار، (باک.): ڕەشاتی . تارمایییەکه له دوورەو دیار بێ ، تاپۆ ، ئاسۆ. لادێیێکه ، که جووت و بەرەی نەبێ. (موک.) ڕەشانگ، پارچه زەوی و خاکێکه له ناو بەفرێدا دیار بێ
ڕەشایی داهاتن
ڕەشبازوو
ڕەشبازگ
ڕەشبام
ڕەشباو، ڕەنگڕەش، ڕەشکار
ڕەشباو
چتێکی بۆرەڵوو کەیە به سەر ڕەشیدا بڕوانێ
ڕەشبوونەوه
سیابوونەوه: سیاوبوونەوه، بوونەوه خەڵووزی پۆڵووه ئاووره. دامرکانەوەی سوورێژه و خروێرکەیه. چوونەوەی بەفره. کووژانەوەی چرای دەروون و ناهومێدی
ڕەشبگیر
ئێلجاری، جێلجاڕی، گرتن و کۆ کردنەوەی مەردومه له لایەن میری، گەورەیێکەوه بۆ فەرمانێکی گرنگ
ڕەشبۆره
ڕەنگی ڕەش و سپی تێکەڵآوه بۆووڵاخی بەرزه بەکاردەبرێ، ڕەشکەوه، بۆر بەسەر ڕەشیدا بڕوانێ
ڕەشبۆز
ووڵاخێکه ڕەنگی ڕەش و بۆز بێ
ڕەشبەڵەک
مەڕێکه ڕەشی له لەشیدا له سپییەکەی پتر بێ. داوەتی ژن و پیاوان و کوڕ و کچانه به تێکەڵاوی ، (باک.، شکا.) جەرگه بەز ، گۆوند. دوو هەورا یا بەنی ڕەش و سپیه، که پێکەوه با درا بن، ڕەش و سپی، ڕەشباز، (که.) ڕەش و چەرمگ. (باک.): نووسراوه، نامه ، ئەحمەدی خانی لەنەو بەهاریدا گوتوویه: ڤان چەند ڕەشبەلەکا
ڕەشتاڵ
ڕەنگ بۆر له بۆ ووڵاخان بە کاردەبرێ
ڕەشتاڵه
مەردومی ڕەشباو، گیان لەبەرێکی وایه بەڕەشی بنوێنی
ڕەشتن
(که.): چاوڕشتن، ڕشتنی چاو به کل و کلچێووک، ڕژتن. باش جێ به جێ کردن
ڕەشتنەوه
(ئەردە): داگرتن
ڕەشتی
شەده، مشکی ، یا سەرپێچ یا کۆڵوانەی ئافرەتانه له ئاوریشمی