تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەتل
(باک.): گون
ڕەتم
(باک.): ڕەمڵ، خیزی زۆر وورد. تەڵه، یا فێڵێکی سازکراوە بۆ کوژتن یا بۆ ڕووتکردنی کەسێکی. قومه قوم، کەڵەک
ڕەتماندن
(باک.): ئاخنینەوەی زاری چتێکییه
ڕەتکردن
تێپەڕاندنی چتێک لە شووێنێکیدا
ڕەتیاگ
ڕەتاو، (ئەردە): ترووقیاگ، مانیاگ، ماندوو، شەکەت
ڕەتیماندن
(زا.): پڕکردنەوەی چاڵ بە قوڕ و چتی تر
ڕەتین
ڕەتەوه
(ئەردە): بنەچه، نبه چەکه، ڕەسەن نامه، ڕیشه
ڕەتەوی
(ئەردە): بەرخێکی تەمەنی لە نێوانی کاووڕی و شەکیدابێ، کاووڕ
ڕەجاڵ
ڕووت، بێ سەر وسامان، هەژار، دەستکورت، بێکەس و بێدەر. –ی: بێ نەوایی، هەژاری
ڕەجووا
رجوا
ڕەجووان
(زا.): ووڵاخی ڕەوان
ڕەجڵ
شایان، شیاو، وەشانە، ئەوکارە-ی تۆ نییە : لە تۆ ناوەشێتەوە(بەڵام هەر لە نەبوونێ دا بە کار دەبرێ.)
ڕەجۆ
ناوی شارێکی کوردانه لە چیا کرمانج لە باکووری شاری حەڵەبێیه
ڕەحت
(زا.): ماندوو، (باد.): -ی: ماندووێتی
ڕەحمی
عەبدۆل ڕەحیم ڕەحمی ناوی هەستیارێکی کورده لە پێش چەند سالێکیدا لە ئاستانه کۆچی دووایی کردووه و دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری ئەو چاپی کردووه
ڕەحەتی
کووفک، گۆفک، کووکه، تەکاو، ماستەک، (باد.) دەرمەشک، (ڕەوا.) هەوەڵبەری هەنجییرییه ، کەدەیوەرێنێ
ڕەخ
(باک.): قەراخی چتی، لا ، کن، نک، کەنار، تەنیشت. –هەڤ: تەنیشت یەکتری، دڤی – ی دا ئەم بەر یا وی ڕەخی: ئەوبەر. ڕوخی شەترەنج
ڕەخت
خَڵی زێوینه لە ملی ووڵاخی بەرزە و یا بە زینیدا دەکرێ. خشڵ بۆ ئافرەتان و ووڵاخی بەرزە، ڕەخش، (هەوراجا.، ڕۆژ.)تەدارەکی مردووانه.-کردن: ئامادە کردن و شوشتن و کفن کردن و ناژتنی مردووانه. (باک.): فیشەکدان. چتی ساخ و تۆکمه. –ه: ڕێک وپێک، ناوونجی، دەستە، قایم، پتەو، قورس، قاب و مسی -: قورس و به جەم