تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازندە(ڕەوا)
جێگای بازنەیە لە باسکدا. مەچەکی دەستی، (هەورا) بازواندە، دەربازۆک
بالووک ڕەش
بانگرۆز(ڕەوا)
خڵۆر._بوونەوە: خلۆر بوونەوە._ کردنەوە: خلۆرکردنەوە
بانگوش(ڕەوا)
ئەو کەسەیە باگردانی لەسەربانی بگێڕێ بە پارەو کە بەفریش باری بیماڵێ، (باک) بانگێڕ
بانی(ڕەوا)
کێو، چیا، بانوو، تەپڵەسەری شاخ یا گردێکە کە تەخت بێ، سەربان، (باک) بەرز، بڵند، لای ژوورەوە._کەتن: چوونەسەر، وەسەرکەوتن
باوانە(ڕەوا)
پاساری، نێرەی چۆلەکانە
باوی(ڕەوا.، هەو)
دەردێکە وەکوو باداری وایە تووشی ماڵاتان دێت. بادام، (باک) بادار، رۆماتیزمەدار
باوێش(ڕەوا)
گەوە، (هەورا) قەمچ و پێچ، ڕێگای پێچاوپێچ و خووارایی رێگایانە لە بادانەوە، ئانیشک و سووچی خووارایی رێگایانە
باڕەکە(ڕەوا)
باگۆردان(ڕەوا.، کۆ)
بزمۆک(ڕەوا.، خۆ.، سوور)
لەڕو لاواز. (باکموک) بزمک، (دەر) بەڵامک، زاربێن، دەمگووش، بزمۆکە. جوورە لغاوێکە لە دارو بەنی دروستدەکرێ لە زاری بەرخ و گوێلکانی دەکەن تا دایکیان نەمژن، بەڵان پەکی خوواردن و خوواردنەوەیان ناخات
بزووژن(ڕەوا.، هەو)
بستۆکە(ڕەوا)
بستەی سەر تەندوورێیە
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بنباقۆزە(ڕەوا)
گیایەکە بنەکەی دەخورێ
بندان(خۆ.، ڕەوا)
ووردەخۆڵی دووای دابێژتنێیە، (دزە) گەنمێکە وەکوو گژنیژییە بە دەستاڕی دەیکەنە ئەستوورک
بنکەوش(ڕەوا)
بنەرۆک(ڕەوا)
پاشماوەی دەغڵ و دان و خوری و هەر چتێکی بێت، (دەر) بنۆک
بولبولە(ڕەوا)
ڕیشووێک چەند موورووێک هۆنراوەتەوە بەقەد ڕیشووو پووڵێکی زێڕ یا زێوی بەسەرەوەیە
بووزی(ڕەوا)