تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەواک
پارچەی چنراوی موویه له دەورەی ماڵ و گردی خێوەتانی دەگرن
ڕەواڵ
منداڵی نێرینەی تووک لێ نەهاتوو، جحێل، لاو. ڕووت، ڕەجاڵ. ڕەوال، ئەسپی ڕەوان و به هێز و قایم. (ڕەوا.) ڕاڕەوه
تۆڕتۆڕەوان
بڕوانە: تۆڕەوان
تۆڕتۆڕەوانی
بڕوانە: تۆڕەوانی
تۆڕەوان
ڕاوکەرێکە بە تۆڕی ماسی یا باڵندە بگرێت. کەسێکە بە تۆڕی ماسی و باڵندان بگری و ڕاوە ماسی و باڵندان بکات._ی: بە تۆڕی ماسی و باڵندان گرتن، کەسێکیشە پیشەی ماسی یا باڵندە گرتن بێ بە تۆڕی، پیشەو کردەوەی ڕاوە بە تۆڕی
تەختەڕەوان(باک)
پەین و کاوکۆتێکی ووشکە بەژێر پێی ووڵاخ و ئاژاڵاندا دەکرێ. کەژاوە
جەنجەڕەوان
ئەو کەسەیە، کە دەغڵی بە جەنجەڕ گێرە دەکاو دەیکوتێ
خەوڕەواندن
دەستاڕەوان
دەستاڕهێڕ،(باک.)دەستاڕڤان.ی:پیشەی دەخڵ وچتی ترلە دەستاڕکردن.
نییڕەوان
هێز٬ تیین٬ زەبر
پاپۆڕەوان
کەسێکە، کە پاپۆڕ لێ بخوڕێ
پەڕەوازە
پەروازە. هەڵچوون و گەوره بوونی منداڵ و مەل. بێچووە باڵندان، کە تازە وازی بە باڵیان دەکەن بۆ ئەوەی فێری فڕینێ ببن_ی پێدەڵێن. پەڕوازە. چاکتربوونەوەی بار. دەربەدەر، پەرێشان._بوون: باڵگرتن. دەربەدەربوون، دوورکەوتنەوە._کردن: دەربەدەرکردن. فڕاندن
کەڕەواڵە
(هەو.موک.): هەوێرکه٬ بەستەزمان٬ هەژار٬ ساویلکه٬ هەوێرده٬ باڵندەیێکی گچکە و بۆروکەڕە تا نزیکی نەبیەوە نافڕێ٬ ڕەنگی بۆر و بێ کلکی جووانە لە سووێسکە بچووکتره٬ کە دەفڕێ دەنگی باڵی زۆر دێ٬ کوڕکوڕ٬ قەتێ٬ تر٬ وەژە
شاڕەوا
پارەی قاقەز٬ (ئەسکینناس.) ئاوەدانی و ڕێک و پوختی.
فەرمانڕەوا
کەسێکە فەرمانی بڕبکا و دەستەڵاتداربێ.-یی:دەستەڵاتداری٬ فەرمان بڕکردن
ناڕەوا
نەشیاو٬ نادروست٬ -یی: نەشیاوی٬ نادروستی
ڕاڕەوا
ڕێبووار