تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترێ ڕێویلە(شا)
(بار) داڵینۆک. ترێیەکی ڕەشی ووردی کێوییە
تەڵەو ڕێوی(هەورا)
گوڕنەتەڵە، جوورە گەمەیەکە بە دوو کەسان دەکرێ یەکێکیان بە تەڵەوە دەبێ و هەردووک دەست و پێی دەبەستن ئەوی دیکەشیان دەبێتە ڕێوی لاقێکی دەکەن بە ناوەندی هەردووک دەستی تەڵەکەوە، لاقەکەی تریشی دەخەنە ناوەندی هەردووک قاچ و سەریشی دەخەنە ژێر زگی و پاڵێکی بە تەڵەیەوە دەنێن
مام ڕێواس
گیایەکی کیوییە وە نانی حاجی لەگلەگی دەچی بەڵان گەڵای لە ئیی وی پانترە کەسێکی کرمداربێ بە کاڵی یا کوڵیوی یا بە چێشت بیخووا زۆر بە سووده٬ (باد.):تۆلەترش
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری
لێژنەی هەڵسووڕاندن
بەڕێوجێ
پوخت، کردار یا ووتووێژێکە لەجێی خۆی بێ
بەڕێوشووێن
بەڕێوە
بەڕێگادا ڕۆیشتن. بڕێڤە، بەڕێگایەدا
بەڕێوەبەر
بەڕێوەچوون
بەڕێگایەدا ڕۆیشتن. بەخێوبوون، گوزەرانکردن
تەڵەڕێوی
(هەورا) تەڵەوڕێوی جوورە تەڵەیێکە لە ئاسن دروستدەکرێ بۆ گرتنی ڕێوی و گورگ و داعبایان
جەمڕێوە(هەورا)
ماوەیەکە
دانڕێوی
ددانەڕێوی٬ خشڵێکی جووانە لەلایزێڕینگەران
ددانەڕێوی
ددانی ڕێوی، دانڕێوی، جوورە خشڵێکی ناسراوە
دووڕێویلە
گیایەکە دوولقی لێ دەبێتەوە سەربەرەو ژووروە کلکی ڕێوی دەچی
سوورەڕێواس
جوورە ڕێواسێکی لاسک سوورە.
سوورەڕێوی
جوورە ڕێویێکی سوورباوە.
شپڕێوی
شپرزەیی، پەشۆکی، پەشۆکاوی، پەشێواوی، شێواوی.
شەپڕێوی (موک.)
نێرتکەڕێواس
جوورە ڕێواسێکە لە نێو دوو گەڵای پاندا دەڕووێ و هەڵدەچێ
پێسەڕێوی
ڕاوەڕێوی
کلکەڕێوی
(بابا.):جوورە ترێیەکە. گیازەرداو. گیاسەفرا٬ گیایەکی هاوینییە ئەژنۆیەک بڵند دەبێ٬ قەدی کەمێک خووارە لەبنەوە تا ناوقەدی گەڵای باریکی 3 چووکڵ دەردەکات و لە ناوقەدیەوە تا سەر چتێکی دەردەکات وەکوو کلکەڕیوییه٬ بە تۆزی یا بەتەڕی بخورێ بۆ زەرداو زۆر باشە