تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەگ و ڕیشه
بێخ، بێخ و بنج، -ی داران:ڕەگی داران، ڕەغز، کرۆک، بێخ، کۆک
ئاوڕیشی
بەگژ یەکتریدا هاتن، تێک گیران، بەرەنگاری
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە، گەڵای وەک گەوەر وایە، بنجێکی بچووکی هەیە گوڵێکی شینکاری هەیە
بەڵمەڕیشە
پیاوێکە ڕیشێکی گەورەی گڤی ببێ
خڕیشکە
شاڕیشە
شادەماری دارودرەختان٬ شادەمار٬ شاڕەک.
پڕیشک
(باک) پرووسک (بۆ ئاوور). پڕشەنگ، (هەورا) پزووسکی. پرسک(بۆ ئاو)، (باک) بژنک. (دەر) پشکە(تەنها بۆ ئاوە). (باک) پەشک (بۆ ئاوورییە). (ڕۆژ) پزیسک. (باک) پرچک (پریشکی ئاوورییە). (هەورا) پرژ. ڕۆیی(بۆ ئاوورییە). کیریسک(بۆ ئاوورییە). چەند پارچەیێکی ووردە کە لە چتێک بێتەوە. _ئاوێژتنی ئاوور: پرووسی، پرووساندن، چرێژان._دانی ئاوور: ژەنین
کاردووەگووێ بەڕیشۆڵە
ڕیشۆڵە یا تورینە گەڵای بە ووردی بەسەر هەربرینێکی ووڵاخاندا بکرێت چاکی دەکاتەوە
کوڕیشک
لۆچ و چینی جلکانە
کۆزەرەڕیشە
یەکێکە ڕیشێکی بۆزی هەڵپرووزاوی ببێ
ئاوڕیش
بەگژ، بەرەنگار._بوون: بەگژداچوون، بەرەنگاری کەسێکی بوون، تێک گیران، هەڤڕویشی ئێک بین._ کردن: بەگژداهێنان، بەرەنگارکردن
بەڕیش
دۆبردە، نەخۆشیێکی ئاژاڵ و ماڵاتانە گووانی دێشێ و شیری ووشک دەکات
دوڕیش
(باد.):لوولاک،لە ئەژنۆوە تا قوولاپە