تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاپەڕموون
(هەورا.): ڕابینین، تێڕادیتن، ئومێدکردن
کوڕمام
(باک.): کوڕی مام٬ ئامۆزا
کوڕمۆ
(باک.): کرمێ
کوڕمۆیی
(باک.): کرمێداری
گوێڕمە
کەمکەمە بە دەستی مەمکی ووڵاخ و ئاژاڵی شیردار بە بێچوەکان بە مژیندانە تا شیری دابدات.
بڕم بڕم(باک)
دەنگی ووشترییە
بڕمەبڕم
ناڵەی نۆبەتێ دار، بڵمەبڵم، بۆڵەبۆڵ، ناڵەناڵی تادار. دوواندن و تێڕاخوڕین بە قسەی قەبەو درشت
خۆڕم
(شن.): ئامێزە گیا یا دەغڵێکی درواوە، کە بە شەنە هەڵگیرێ بۆ سەر کێشەرهتد
داڕم
ڕنینی باخ و بێستان.
سەرەڕم
فڕمەفڕم
فڕماندنی ووڵاخی بەرزەیە٬ پڕماندنی ووڵاخی بەرزەیە لە غاردانێدا.-کردن:پڕماندن
پڕمەپڕم
پیڕەپیڕ، دەنگی خوواردنی ووڵاخانی بەرزەیە. پڕم و هۆڕ._کردن: پڕماندن. مرقاندن
ڕمڕم
کوڵەڕم
ڕمی گچکە٬ بەرجیغ.