تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڕباوک
زڕباڤ
زڕباب، منداڵێکی بابی مردبێ یا دایکی بەرەڵا کرابێ مێردێکی تری کردبێتەوە مێردی دووەمی دەبێتە زڕبابی
زڕبرا
برایەکە لە دایکی مرۆ یا لە باوکی بێ، باب برا دایک برا، برایەکە لە بابەوە یا لە دایکی مرۆیەوەبێ
زڕبراڵە
(هەورا.): زڕبرا
زڕبوورا
(باک.): زڕبرای ژنێ
زڕبی
(ئەردە.): زبری، گرنجی
زێڕباف
زێڕبافت
تەنراوی گوڵ بە سوورمە
زێڕبەند
پشتێندی زێڕ، خشڵی بەرسینگ، (باد.) زێڕەبەند
زەڕبەش
(باد.):زەبەش
زەڕبەهر
پەست، نزم، بێ بەهرە. –کرن: پایەکەمکردنەوە، بێ بەشکردن
سڕبوون
تەزین٬ قەسران٬قەسرین٬ قەفلین٬کەسیرەبووم ٬ قرمان٬ قسرمان٬ لەگۆکەوتن._ەوە:قسرین.
شڕبوون
شۆڕبووەوە
شەڕبەشاڕان
شەڕفڕوش، سەربەگۆنگەڵ.
غەڕبەند
غەربەنگ٬خەربەنگ٬ چڵەگیا یەکە قامکێک ئەستوور و ئەژنۆیەک بڵند دەبێ٬ گەڵایەکەی قامکێک درێژە قەراخەکانی زمانە زمانە و لێک بڵاوون لەسەرەوەی چەند لکێکی کورت دەردەکات سەری هەر لکەی کۆمەڵە گوڵێکی سوور و بۆر و زەرد دەردەکات وە هێرۆی دەچێ بەڵان گڵۆڵەترە٬ کە گوڵەکانی وەراند لە جێگای وان قاپیلکی وەکو کۆجیلەی پێوەیە تۆوێکی سووری لە هەرزنی ووردتری تێدایە٬ بۆ داوەشاندنی کرمی قەڵەشتی لێو وەدەست و پێ و شووێنانی تر تۆوی خەربەندی لەگەڵ مێو و بەزی رەشان لە نێو ئاووری کرێ و سەری بەسەردا بگیرێ و پەردەیەکیشی بەسەردا بدرێ و قاپێکیشی ئاو لە پێش دانێن و دابوەشێ میکرۆب و کرمە ووردەکان دەوەرنە ناو قابەکەوە بەڵان لە بیر نەچێ٬ کە دەبێ دابووەشێ و لێی درێ تا کرمەکان هەلوەرن٬ بۆ چنگنەش زۆر باشە بە دوو کەڵەکەی قانگ دەدرێ
قوڕبوون
(فە.):سووربوونەوە
قوڕبەسەر
کز٬ چارەڕەش٬ خۆشەویست لێ مردوو٬ لێ قەوماو٬ هەژار٬ -ی: کزی٬ چارەڕەشی٬ لێ قەوماوی٬ هەژاری
قوڕبەشک
دڕندەیێکە لە نێوانی سەگ و پشیلەیدایه٬ نوختەنوختەی ڕەشی لە لەشیدایە