تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕادان
وەلانان، خاوێنکردنەوە، جۆماڵکردن. (موک.) ڕانین، دەرکردن ، ڕاونان، فڕێ دان ، لێ خوڕین ، ڕاماڵینی چت بەملاولادا . (ڕەوا.) ڕاهێشتن، دان،- ی بانگ: بانگدان. (باک.): ڕاخستن. دروستکردن
ڕادان سەر
(باک.): هێرش بردنە سەر ، زگدڕین بەخەنجەر: زگی...ی ڕادا
ڕادایی
دروستکردنی تایبەتی. بە – دان: بە تایبەتی بە دروستکردن
ڕاددە
ڕادوو
(ئەردە): ڕەدوو کەوتوو، ئافرەتێکە بەدووی پێاوێکی بێگانە بکەوێ و هەڵگیرێ
ڕادوونان
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕادیتن
پیاڕا پەربوون ، تێڕادیتن
ڕادیشۆ
(باد.): مزر، مەیخۆش، ترش و شیرین
ڕادیۆ
گێڕەوە، جوورە مجرییەکە بە هۆی هێزی کارەبا یا پیلەوە گۆرانی و ئاخۆتنی لە ئێستگەی شاران وەر دەگرێ و دەیگێڕێتەوە
ڕادێر
کەسێکە منداڵی بۆ ڕیانێ ڕادێرێ
ڕادێران
ڕاداشتنی منداڵ، پیسایی پێ کردنی
ڕادە
پلە، پایە، پەرەسە، سنوور، ئەندازە، بەو- یە : بەو پلە و ئەندازەیە
ڕادەر
ئاژووە، لێخوڕ
ڕار
سەگی یاخی
ڕاز
قسە، ووتە، واتە، گوفتار، مەبەستی نهێنی و پەنهان، (باک.): پنی، نهێنی، پەنامەکی –ی کەسێ ئاشکرا مەکە. کۆڕی ئاخۆتن. داستان، سەربردە، بەسەرهات، چیرۆک، (خۆ.) ڕێگایە، کەبەسەر تیوەراندا بڕوا. (ڕەوا.): لات. (بڵ.) گەوەڕ، شووێنی سەخت و تووش، شووێنێکە لەسەر تیوەرانی سەخت و تووش ئەوەندەی تاقە کەسێک لە سەری ڕاوەستێ یا چەند پێیەک بەسەریدا بڕوات.ئەو چیایە وابێ یاقووڵبێ یا پەنایەک بێ کەسی لە سەر و خووارەوە نەگاتێ، تێوەڕ