تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕانیه
دێیەکە کەوتۆتە لای باکووری شاری کۆیه و دەشتی بیتوێنێ.
ڕانەرم
(باک.): بەتام، خۆش، ناسک، رازاڤ
ڕانەرمی
بەتامی، خۆشی ڕازراڤی، ناسکی
ئستڕانە
لاوکێکە، کە سەرگوزەشتەی دڵدارێتی نیشان بدات
باڕاندن
باڕاندنی ئاژاڵان، باڕەکردن. هێراندن، باڕاندنی مەڕو بزنانە
بزنەکوڕانە
بزنێکە هەموو ماڵە ژێر دەستێک دەینێرن بۆ ماڵی ئاغا هەر کاتێکی کوڕی بێ
بشکووڕاندن(باک)
بچڕاندن
بڕاندن(هەورا)
بڕاندنەوە
دار پێڕاهێنان، کۆتاکردن، گەیاندنە پایانی، (هەورا) بڕیاندنەوە، بیبڕەوە: کۆتایی پێ بدە
بڕانەوە
دووایی هاتن، کۆتایی هاتن، بڕیانەوە، گەیشتنە بنەبانی، نەمانی چت. دووبارە یا چەندبارە بڕانی چت. بێ_: پەیدەرپەی، یەکبینە، پەیتاپەیتا
بۆڕاندن
هەلین، بۆڕەکردن، قۆڕاندن، قووڕاندن، کۆڕین(بۆ ڕەشەووڵاخ)
بەخت وەرگەڕاندن
چارەڕەشکردن
تووڕاندن
تڕانە(باک)
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
تێفڕاندن
فڕاندنی چتێک لەنێو چتێکی تر
تێپەڕاندن
(باک) بووراندن، بۆراندن، دابۆراندن. تێپەزاندن، ڕاشکاندن، بووهووراندن، ڕابوواردن، ڕاپەڕاندن، ڕەتکردن، ڕاپەڕاندن و گووێتنەوەی چتێک یا گیان لەبەرێک لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر، ئەنجامدانی کارو بارێک بە گورجی
تێچڕاندن
کۆکردنەوەی گیاندار بەزۆری و ناڕێکی لە شووێنێکیدا
تێکپەڕاندن
تێکبردنی دوو چتان یا پتر بەناو یەکتریداو تێکخستنیان