تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووحاچە
(ئەردە.): دووپەلان، دوولک
دۆشاوچکچە
گڵەسپی لە شیلەی دۆشاو و دەکرێ تا شیرین بێ، خۆڵەکە دەنیشێتە بنی و دۆشاوەکەی لێ هەڵدێنجن تا دەگاتە قوڕەکە ئەوجار بنەکەی لەناو ڕاوکێ دەکەنەوە لەناو کۆلی داری دادەنێن و بەردێکیشی لەسەر ڕۆدەنرێ تا ئاوی ناو قوڕاوەکەی بپاڵێوێ و بتکێتە ناو مەنجەڵێکی ئەو ئاوە لە هەموو دۆشاوێکی شیرینترە و پێی دەڵێن دۆشاوی چکچکە ، هەر دۆشاوێکی گڵی سپی تێ نەکرێ شیرین نابێ بەڵکوو مزر دەبێ
دۆڵاوچە
دیباچە
سەرەتا،پێشگۆتن، پێشگۆتنگ، دیواچە،بەرایێ، (باک.): بەربێژ، چەند مەبەسێکی ڕێک و پوختە، کە لەسەرەتای پەڕتووکاندا دەنووسرێ
دەبانچە
(هەورا.): دەمانچ. (باک.) ئەو دارەیە پێی لەتەپڵ و دەهۆڵ و دەفەی دەدەن
دەریاچە
(ئەردە.): دەرەلنگ٬دەلینگ
دەریاچە
دەلیاچە،گۆم،گۆل،زرێچە،زرێبار،پەرم.
دەریچە
قاڵبەکەمۆر و کەرەستەی کانی لە زێڕوزێو و ئیتر تێدا دادەڕژێت.دەرگا یا پەنجەرەی چکۆلە،کون.
دەستەبوخچە
دەستەپارچە
دەست بەستراو،دەستەپاچە،پەرێشان،گیرۆدە،بێ دەستەڵات،چەنگەپارچە،دەستەشکاو،مەردومی دەستەووستان،(کە.،هەورا.)بەیدەست.بوون:دەست بەستران،پەرێشان بوون.کردن: دەست بەستن،پەرێشان کردن.یی:چەنگەپارچەیی،دەست بەستران، پەرێشان بوون.
دەستەپاچە
دەستەپارچە.یی:دەستەپارچەیی.
دەسەبوخچە
دەستەبوخچە،دەستەبوخچەڵە،بوخچەی ناوونجییە.
دەسەپارچە
دەستەپارچە،دەست لەسەر ئەژنۆیان،دەسەزرانی.
دەسەپاچە
دەستەپارچە،سەراسیمە،شێواو.
دەفتەرچە
پەڕاوچە
دەمانچە
(هەو.): شەش ئاگر، دەبانچە، دەوانچە، چەکێکی گچکە وەکوو گولڵەی پێ دەهاوێژرێ و زۆرتر کارەساتی ناڕەوای پێ ئەنجام دەدرێ
دەمانچە ساز
دەمانچە دروستکار، دەمانچە چاک کەرەوە، جەخسی.-ی: پیشەی دەمانچە دروستکردن و چاک کردنەوەی
دەموقەوچە
(ئەردە): دەم وفلق، دەم ولەوس
دەوانچە
(هەمە.): دەمانچە