تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەکچەکیلە
شەڤشەڤۆک، شەمشەمە کووێرە، (زادهۆ) چەکچەکۆڵە، شەمشەڵەکۆرە، (باک) پارچمک، چلیجیلی
چەکڕ(هەورا)
چەکۆ(باد)
نێوی نێرینانە
چەکیلە(کۆ)
چەکچەکیلە، (کۆ) شەمشەمە، شەمشەمەکووێرە. کیفی ئەندامی کەنگرییە وەکوو لوولەو بۆڕی وایە زۆر قایمە، هەموو کەنگرێکیش نیەتی، (کۆ) شەکیلە
چەکە(کۆ)
پارچە پینەیەکە، کە لە لایەکی ژێر پانیە بدرێ نەک لە تەواوی. پشتەکەواو ئیتر. (ڕۆژ) کوتکی هەللاجی. (موک) ماشەری ئاوریشمی. (شار) مرۆی ڕووتەڵەو نابووت
چەکەرداسی
مرۆی زەبەللاحی شرپ و شۆڕ
چەکەرە
چتێکی سپی و گرنج گرنجە وەکوو شەکر لە سەر باستووق و دۆشاوو ئیترەوە بە هۆی کۆنی پەیدا دەبێ. (بابا) چەقەرە، (کۆ) چەکەرەک، چووزەڵە، گۆپکە، چرۆی دار، کە لەپێش گەڵاکردنی درەختاندا دەری دەکات و دووایە دەبێتە گەڵا. (بابا) نۆبەرە بۆ منداڵ و چتی تر. (کۆ)خۆڕاگر._ناکا: خۆ ڕا ناگرێ
چەکەرە هێنان
چەکەرە کێشان
چووزەکێشان، چووزەڵەدەرکردن
چەکەرەشکێن
هەڵگێڕانەوه و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێزبێ
چەکەرەکردن
سەوزبوون و سەردەرهێنانی گژو گیاو درەختان. پەیدابوونی چتێکی سپییە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و هەنجیر بەهۆی مانەوەیانەوە. دوودڵی، دوودڵبوون
چەکەووڕ
چەکەچەک(موک)
چەگناس(باک)
پاشبین، دووربین، پاشەڕۆژبین._ی: پاشەڕۆژبینی، لەدوواڕۆژ ووردبوونەوە
چەگڵ(هەو)
ووردەبەردی درشت
چەڵاو(کۆ.، بار.، ڕەوا)
چەڵاک(ڕەوا)
چەڵاک، دووفیچ. دارێکی درێژەو سەری دوو فلیقانەیە، مازووو گووێزو چتی تری پێ لە داری بڵند دەکەنەوە دەیتەکێنی، (خۆ) چەرەگە، تێڵا، (کەخۆ) چۆلانگ، (شار) چەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، قەڵانگە، (هەو) چۆلاک، گەلەندۆر، چلاک، چلەک، چەلامکە
چەڵاکە
قەڵانگ، دارێکی درێژە، سەرەکەی قولاپەدارە بۆ هەنار لێکردنەوەو میوەی تر بەکار دەبرێ. چەڵاک
چەڵتاندن(باک)
پێست لێکردنەوە. ڕقهەڵستاندن
چەڵتووک
چەڵتک، چەلپ، (باک) چەلپک، چلتووک، برنجێکە لە ناو کیفەکەی خۆی دابێ و نەکوتراوو پاک نەکراو. گیای برنجی، ساپ