تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەکبەندی(باک)
چەک لە خۆدان، خۆ چەکدارکردن، چەکسازی
چەکخانە
چەکدار
پڕچەک، چارچەک، بەچەک._کردن: چەکاندن._ی: پڕچەکی، بەچەکی
چەکدراو
کەسێکە فەرمانڕەوا بە تاوانباری بڕیاری لەسەر دابی
چەکساز
(باک) چەکبەند، چەک چێکەر._ی: چەکبەندی، چەکچێکەر
چەکم(باک)
کیسەی چەرمە گۆشتی تێدا هەڵدەگیرێ
چەکمە
شەلپە، ملالە، (هەو) جزمە، چزمە، (هەورا) مارنەگەز، پێڵاوێکی چەرمی لاسک درێژە لەکاتی قوڕو چڵپاوێدا لە پێدەکرێت
چەکمەبوون
زۆر سووتانی شووێنێک لە ئەندام و داماڵرانی پێستەکەی. فەرهاد دەستی وا سووتاوە، چەکمە بووە
چەکمەڕەق(کە)
ئاغا یا کووێخایەکی لێکەوتووە، کە هێشتا ئارەزووی ڕاوو سوواری بکات
چەکناس
کەسێکە لە چەکاندا شارەزا بێ._ی: شارەزایی چەکان
چەکوش مسگەری
گەزینە
چەکوش(ڕۆژ.، هەورا)
چەکوچ، ئاسنێکە دەسکێکی دار یا ئاسنی تێدەخرێ بزمارو چتی تری پێدا دەکوترێ
چەکوهووڕ
چرکەچرکی زۆر
چەکوپووش(ئەردە)
شڕەی ناوماڵ، شڕەو پڕە
چەکوچ
مێکوت، زەنپ، زەنت، نقوورە، چەکوش، چەکوچی دووسەرە: کاشۆ،_ ی قەندی: قەندشکێن، شەکرشکێن
چەکوچڕدان
مژینی مەمک بە چەشنێک، کە هیچی تێدا نەمێنێ
چەکچن
چەکچین، کەسێکە چەک لەم یا لەو دابڕنێ
چەکچەکۆڵە(زا.، دهۆ)