تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپی
چۆپی، جوورە هەڵپەڕینێکە هەرلاقی چەپی تێدا پێش دەخرێ. چەپەوانە، بە پێچەوانەی ڕاستی. (ئەردە) چرپی
چەپێ(ڕۆژ)
چەپە
(جاهەورا) چەپلەر، (باک) چەپڕا، کەسێکە هەر بە دەستی چەپی کار بکات. (ئەردە) چەپک، دەسک، دەسکەگوڵ و گیاو ئیتر، سەوڵی بەلەم لێخوڕین. دەستبەندی ووڵاخ، پێوەند پاشبەندی ووڵاخان
چەپەترۆک(موک)
گیایەکە لەنێو دەغڵاندا شین دەبێ
چەپەر
دیوارە، (ئەردە) زیوارە، دەرکەیەکە لە تانۆک و شووڵی دروستکرابێ و بە تەیمان چنرابێ، دیوارێکیشە، کە لە شووڵ و چرپی دروستکرابێ و تنرابێ. پەیک، (سۆ) تارشە، پۆس، پۆستە، بەرید، سوپەر
چەپەربەن(ئەردە)
چەپەربەندان
بریتییە لە وێستانی چەند کەسێکی زۆر بە گردی چتێکیدا بە چەشنێکی، کە وەک تووڵی چەپەر لە تەنیشت یەکترییەوە بن
چەپەرخانە
پەیکخانە، پۆستەخانە
چەپەرچی
پەیکاوەر، پەیکهێنەر، پۆستەچی
چەپەنداز(باک)
فێڵەزان، دەغەڵ._ی: فێڵ، دەغەڵی
چەپەوانەیی
پێچەوانەیی، چەواشەیی
چەپەچاخ
سیکارد، چەقۆیەکی گەورەیە، ساتور، قەسابان بەکاری دەبەن. قیمەکێش، جەخار، گۆشتکوت
چەپەچەپ
شڵپەشڵپی ئاوێ. چەکەچەکی پێڵاوێ
چەپەک
جێگای سووچ و کەنارو ڕێی هاتووچۆی کەم بە سەرەوەبێ. بریتییە لە چەند جۆگەیێکی کەوانەدار لەناو مەرەزەدا، کە لێژایی تێدا بێ تا ئاو هەموو شووێنێکی بگرێتەوە بە یەکسانی
چەپەکانە(شا)
بەپشتی دەستی لەدەم و ڕووی کەسێکیدان
چەپەڵ
خاوێن نەکراوەوە بۆ گەنم و دەغڵودان._بوون: ناخاوێن و پیس بوون. (سن)پیس، ناخاوێن، پءخڵ، چڵکن، گوڕی، گەن، بەد، پیس، گەنیگ، بۆ هێلکە
چەپەڵووک
چەپەڵۆک
چەپۆکە