تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپاڵک
چەپاڵە(ئەردە.، جا)
چەمۆڵە، چەپۆڵە، ناودەست، پارچەیێک لە چتێکی، لەپی دەست، بەری دەست، بەقەد_یێ زەویم نیە: بەقەد بەری دەستی زەویم نیە. (ڕۆژهەورا) شەقەزەللە، شەپەڵاخە، (ئەردە) شەپاڵە، پاڵ، پاڵەپەستۆ._دان: پاڵپێوەنان، زۆر، ئازا، سزا، یەزدان له_ی زۆردار بتپارێزێ، (کەکۆهەو.، بابا): پارازتن، بە هاناوەهاتن، فریاکەوتن
چەپخووس
بەدخوواز._ی: بەدخووازی، دخسین
چەپخوون
ووڵاخێکە لە پڕ_ڕا لووشکەی باوێ لاسارو هارو هاج. (ئەردە) شەبەیخوون، شەونخوون
چەپخێل
قیچ._ی: قیچی
چەپرەک
بێکەڵک و کەنەفت و لە پێکەوتوو، چەپلەک، کۆن
چەپرەکی
بێکەڵکی، چەپلەکی، کۆن
چەپل(باک)
دەسک و قوڵفی دیزەو گۆزەو ئیتر. (زا) قۆڵی گیاندارانە
چەپلەر(هەورا)
چەپە، چۆپە، مرۆی چەپە، (جا) کەسێکە دەستی چۆپەی لە جیاتی دەستی ڕاستەی بەکار ببات
چەپلەک
چەپرەک، کەنەفت، کۆن، ناهەمووار، کەل و پەلی شکاوو کۆن
چەپچەپ(فە)
شەقەشەقی باڵ
چەپچەپی باڵندان(فە)
شەقەشەقی باڵی باڵندان
چەپڕاست(ڕۆژ)
چرپانە، ووڵاخێکە بەرزەیە، کە لاقی ڕاست و دەستی چەپی سپی بێ._ی: سپێتی لاقی ڕاست و دەستی چەپی ووڵاخانە
چەپک چەپک(کۆ.، فە)
چەپک(باک)
چەپڵە، جوورە هەڵپەڕینێکی کوردییە. (ئەردە) دەسکەگوڵ یا گیا، قول، باقە، تەنگە. دەست پێچێک لە خوری
چەپکوتان
چەپکوتانن(ئەردە)
چەپکە(بابا.، فە)
چەپکە گوڵ و گیاو ئیتر، دەسک، دەسکە گوڵ و ئیتر، باقەی دەغڵ و گژو گیا
چەپکەن
جوورە کەوایەک بووە، کە لەمەو پێش لە لاتەنیشتییەوە هەڵدەدرایەوە. (ئەردە) (تۆنێل) کونێکە ئەو سەرەو سەر دەکرێ لەژێر شاخاندا بۆ هاتووچۆیە. دەسکە گوڵ و ئیتر