تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقەڵ(ئەردە)
پاچکە، پێچک، قاچ و قول. (هەو) توورگ، (باک) تۆری، تووری، (بڵ) تێروو، واویک. داعبایەکی کێوییە لەڕەسەنی سەگییە بەڵان کلکی ئەستوورترو قەپۆزی باریکترە. هەر جێگایەکی لە تۆقەسەری کێوان یا لە کەناریان یان لە بەرقەدیان بڵندو قیت بێ(چەقەڵ)ی پێدەڵێن. لەڕ، لاواز. (بڵ) لووتکەی چیایەکی بەسەر لایەکیدا شۆڕ بێتەوە. پێچک، ئەو مێزە چووار چەقەڵە، واتە چووار پێچکە
چەقەڵاخ(ڕۆژ)
کەمێڵە، تڵ، پشکەڵ و پیسایێکە لە بەهاراندا، کە ماڵاتان و ئاژاڵان دووای ئەوەی، کە بە خۆیاندا دەفیڕێنن بە پاشڵیانەوە دەنووسێ
چەل و مل
پیڵۆس، مەڵاس، مێمڵ، کەسێکە ، کە بووبی بە سەربار بەسەر شانەوە
چەل و مەل
چڵومەل، چۆلەکەولکی داری
چەل(ڕەوا)
هەژار، تەمبەڵ، چەلومەل، تۆق بەسەر ملەوە. دان، گەڕ، وەهلە، جار، هەل، حەل، کەڕەت، نۆبە، چەلە. نۆرە دانەوەی گەمە بەو کەسەی، کە دۆڕاندوویەتی. (هەورا) ڕووت._کردن: بەزۆر ڕووتکردنەوە. (باک) چل (40)
چەلاخ(ئەردە)
چالاخ، ئەسپی بزۆزو بزێو
چەلان
پاشبەندەکەی (ان) بۆ گەلە، دوو یا سێ یا چووار جاران. جاران، سەردەمی پێشوو، چەنانی پێشوو
چەلانگ
چەلاپە
ڕاو لەسەر بەفری
چەلاک(ڕەوا)
چەلتک(باک)
چهڵتووک، جەواڵی گچکە
چەلتین(باک)
کەوڵکران، پێست لێکردنەوە. (باک) ڕقهەڵستان
چەلخوو(چەلغوو)
چەلغوو
چەلخوو
چەلقاندن
(باک) چەلکاندن، جووڵاندن، بزواندن، دەنگی شەپۆلانە
چەلقین(باک)
چەلماندن(باک)
وەقسەخستن
چەلمین(باک)