تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەمیحانی(باک)
شووێنێکە دارە تووی زۆر لێبێ
چەمیش(لو)
چەمیلە(بابا)
جوورە ترێیەکە. (کە) بەروولە ترێزوو، ترێزووی ناسک و چەماو، کە لە بەراودا کرابێ. (کۆ) دارو گیاو شینایێکە لە کەنار ئاوان شین بێ
چەمینەوە
چەمانەوە، نوشتانەوەی چت بە کەوانەیی
چەمێنەر
چەمەدان
باوڵ._ی: باوڵی
چەمەر(موک.، هەورا.، دزە)
کۆتەڵ، چەمبەر، شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵی، چەمەرە، زێوەکردن، کۆمەڵگرتن، کۆمەڵەی پیاوو ژنانە بە دەورەی تەرمەوە بە شین و گابۆڕ، بۆ (تووک)یش بەکار دەبرێ: یا خودا به_بێ. جاران، کە کەسێکی گەورە یا خۆشەویست بمردایە جل و بەرگ و چەکی بە سەرزینی ئەسپەکەیدا دەکراو بە دەوری ئاواییدا دەیانگێڕاو دانیشتوانی ئاوایی بە گریانەوە بە دەورەیدا دەڕۆیشتن، چەڵەم
چەمەرانە
دەهۆڵ و زوڕنایە، کە بە بۆنەی شیوەن و چەمەرە لێ بدرێ، جوورە شیوەنێکی دوودەستەییە دەستەیێک پیاوو دەستەیێکیش ژن بە پێوە وەک ئاڵقە چەمەرە دەبەستن بۆ شیوەن کردن
چەمەرچۆپی
چەمەری(ئەردە)
دەهۆڵێکە بۆ شیوەن لێبدرێ
چەمەرە
ئاڵقە، دایرە، هاڵە، ئاخڵە. ئاڵقەیێکە بەنێڵەوە سەری مژانەی بە ناودا دەچێت. (کەدەر) چەمبەرە، چەمبەرەی شەغرەی داری چەماوەوە، دارێکە بە تەڕی داهێنرابێتەوە بە جوورێکی وا، کە هەردووک سەری گەیشتبێتەوە یەکتری بۆ هەموو چتێکیش بەکار دەبرێ، کە وەکوو ئاڵقە وابێ. (ڕۆژ) ئاڵقە دارێکە لە نیری دەکرێ سەری ئاموورەکەی دەچێتە نێوەوە دووایە هەپەی تێدەکوترێ تا نەیەتە دەرێ، بۆسە
چەمەرە خەیار
ترێزوو، ته رۆزی
چەمەزەخم(هەورا)
چاوو زار. (هەورا) کەللەی کەر یا ووڵاخێکە بۆ چاوو زار لەناو بێستاناندا بە داریدا دەکرێ
چەمەسیاوڵە(هەورا)
قەیتەران، پەلی سیاوەشان، خاڵەڕەش، گیایەکە گەڵای وەکوو کەرەووزو ساقی باریک و زۆر ڕەشە لەبن کاج و قەڵبەزدا دەردێت بۆ خارشت زۆر باشە
چەمەقووڵە(هەورا)
چەمەنتۆ