تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەمەر(موک.، هەورا.، دزە)
کۆتەڵ، چەمبەر، شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵی، چەمەرە، زێوەکردن، کۆمەڵگرتن، کۆمەڵەی پیاوو ژنانە بە دەورەی تەرمەوە بە شین و گابۆڕ، بۆ (تووک)یش بەکار دەبرێ: یا خودا به_بێ. جاران، کە کەسێکی گەورە یا خۆشەویست بمردایە جل و بەرگ و چەکی بە سەرزینی ئەسپەکەیدا دەکراو بە دەوری ئاواییدا دەیانگێڕاو دانیشتوانی ئاوایی بە گریانەوە بە دەورەیدا دەڕۆیشتن، چەڵەم
چەمەرانە
دەهۆڵ و زوڕنایە، کە بە بۆنەی شیوەن و چەمەرە لێ بدرێ، جوورە شیوەنێکی دوودەستەییە دەستەیێک پیاوو دەستەیێکیش ژن بە پێوە وەک ئاڵقە چەمەرە دەبەستن بۆ شیوەن کردن
چەمەرچۆپی
چەمەری(ئەردە)
دەهۆڵێکە بۆ شیوەن لێبدرێ
چەمەرە
ئاڵقە، دایرە، هاڵە، ئاخڵە. ئاڵقەیێکە بەنێڵەوە سەری مژانەی بە ناودا دەچێت. (کەدەر) چەمبەرە، چەمبەرەی شەغرەی داری چەماوەوە، دارێکە بە تەڕی داهێنرابێتەوە بە جوورێکی وا، کە هەردووک سەری گەیشتبێتەوە یەکتری بۆ هەموو چتێکیش بەکار دەبرێ، کە وەکوو ئاڵقە وابێ. (ڕۆژ) ئاڵقە دارێکە لە نیری دەکرێ سەری ئاموورەکەی دەچێتە نێوەوە دووایە هەپەی تێدەکوترێ تا نەیەتە دەرێ، بۆسە
چەمەرە خەیار
ترێزوو، ته رۆزی
چەرخ لەچەمەرکێشان
برێتییە لەبەر دەستکردن و سزادانی یەکێک