تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقێنراو
چەقێنە
چەقەنەی ئاشی. چەقەنەی سەماکاران و شەکەرۆکان
چەقە
شیرەی کۆلکی گیایەکییە وە بنێشتی دەچێ، (هەورا) کۆکڵاخ. چەقاڵتە، چەق، چەقبەردە، چتێکە لە نێوانی گوشتی و بە زەویدایەوە پیستێکی تەنک دەچێ و بۆ خوواردن دەست نادات. هەراهەرا، چەنەبازی، چەقەچەق. (کۆ) چیرەوە، بێشەرمی، کوتن و دەنگی کوتنێیە، قسەی بێهوودە کردن. لە جگێنێدا دووای هەڵاویژتن یا پاڵ پێکەوە بنێن کەس نایباتەوە دووبارە هەڵیدەدەنەوە پێیدەڵێن
چەقەبۆق
بۆقی ووشکانییە
چەقەبی
جوورە دارە بییەکە لە قەراخ ئاوان دەڕووێ بەڵان کورت و لارو گێڕ
چەقەتە(ڕەوا)
چەقەخانە
شووێنێکی تایبەتییە بۆ کۆبوونەوەو تێدا ئاخەفتنێ
چەقەر(ڕەوا)
جێگایەکە پڕشاخ و بەردەڵان بێ
چەقەرۆ(خۆ)
چەقەرە
چووزەرە، چووزەڵە، هەر تۆوێکی بچێنرێ ئەوەی، کە لەپێشدا دەری دەکا، کە بەقەد دندووکی چۆکەیەکیەو سپییه_ی پێدەڵێن، کە درێژتربێ چووزەڵەی پێدەڵێن، پیوازو کرتۆپە(پەتاتە) نەشچێنرێ لە بەهاراندا_ی دەردەکەن، (هەورا) چەکەرە، (هەو) تۆقەسەری چیایانە
چەقەسوو
بێشەرم، بێچاوەڕوو، سوواو، ڕووداماڵراو، پەل، چوختی، چەختی، چەختی چۆپان، ڕووکراوەوە، چەقاوەسوو، چق، کەسێکە لە چەقەکردنێدا سووابێ._بوون: سیوادبوونەوە، شەرم شکان، ترس شکان، سووان
چەقەقاندن(باک)
تەقەتەقکردن، چەقچەقکردن، کە دووبەرد لێکدرێ تەقەیان لێوەدێ
چەقەلووس(باک)
کولیین جۆ، چەلخووس
چەقەلە
چەقالەی خۆڕسک، چەقالەی تاڵ، لەنێو خووێواکێدا دەیکوڵێنن و پەروەردە دەکرێ تاڵایی نامێنێ، چقانە، چەقێلە، هی شیرینیش هەیە
چەقەنە
چەقان، چەقەنەی هەڵپەڕین و سەماو ئیتر، چەقچەقە، شەکەرۆکەو سەماکاران لە قامکیان دەکەن، (هەورا) چەقان، (کە) چەقەوانە، چەقێنە._ی ئاشی، چەقچەقۆک، چەقێنە، چەرە خۆرە، ئەو دارەیە، کە بە کەوچکەوە(چەرەخۆرە) دەبەستراوە، کە دەچێتە ناو دۆڵیان و سەرەکەی دیکە لەسەر بەرداش هەڵدەبەزێتەوەو دانەوێڵەی دادەرێنێتنە خووارەوە بۆ ناو گەرووی بەرداش. (باک) چەقچەقە، گیایەکە. پلتەقاندن، بە قامکی دەستان، دارێکیشە بەرێکی دهگرێ وەکوو بەری مۆرد
چەقەنەباز
کەسێکە چەقەنەی لێبدات، پلتەقێن، (ئەردە) چەقەنەژەن
چەقەوانە(کە)
(هەورا) چەقان، چەقەنە، چووار پارچەی زەرد یا کانێکی ترە شەکەرۆکەو سەماکاران لە قامکیانی دەکەن لەکاتی سەماکردنێدا چەقەنەی پێ لێدەدەن
چەقەچناوە(کە)