تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەش
گیاندارێکی ڕاوییە، کە دەمی شیرین بووبێ بەگرتن و خوواردنی نێچیر، (فە) چاو، چەم. (شار) گیانلەبەرێکی ڕاوێیە، کە زاری فێرە نێچیر گرتن بووبێ. (ڕۆژ.، کۆ) فێر، ڕا._بوون: فێربوون، ڕاهاتن._کردن: فێرکردن، ڕاهێنان، بۆ سەک تاژی بەکار دەبرێت بۆ باڵندە
خووی چەشتن
کەمێک لە چێشت خوواردنلە لە پێش تێکردنی دا بۆ ئەوەی بزانی خووێی کەمە یا زۆرە، خووێ چێژتن
چەشانن
پێچێژتن، چیژاندن، مەزانن، مەزاندن
چەشبوون
دەم شیرین بوونی گیانداری ڕاوێیە بە گرت ن و خوواردنی نێچیر
چەشتن
چێژتن، تاقی کردنەوەی تامی چتان بە زمان، چەشین، چەشەکردن، مەزین، مەزەکردن
چەشتە
گیانداری چەش، خۆراکێکە بۆ گرتنی نێچیران بە تەڵەوە دەکرێ
چەشتەبوون
چەشتەخۆر
چەشەخۆرە، باڵندە یا گیان لەبەرێکە، کە چەشەی خوواردبێ._کردن: چەشتکردن
چەشتەی(هەورا)
چەژتن، چێژتن، چەشتن
چەشمک(باک)
دەرمانێکە بۆ پارێزگاری چاو بەکار دەبرێت
چەشمیک(بابا)
جوورە دەرمانێکی چاوانە
چەشمەچی(هەو)
ئاودەست خاوێنکەرەوە
چەشمەک(هەورا)
چەشن
چەشنی
(هەوهەوراباباجا) ترەقە، تەرەقە، تەریقە، تەرەقەی دەمانچەو تفەنگ و چەکانە. مەزە، تام. (ئەردە) کەڕەکیفەی سەرترشی و ئیتر
چەشنە(ڕۆژ)
پشک._ئاوێژتن: پشک ئاوێژتن، پارەو پارتێن
چەشنەت(باک)
چەشکز(فە)
چەشکە
چەشکەکردن
چەشکردن، فێرکردنی گیاندار بە دەرخووارددانی چەشە. چەشتنی خوواردنەمەنی