تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چێشت لێنەر
ئاشتچی، (هەورا) چاشتکەر
چێشتان
چاشتەنگاو، چێشتەنگاو، تاشت، نانی قاوەڵتوونێ: تێشت، کاتی نێوانی بەیانی و نیوەڕۆیە
چێشتانە
شاگردانە، بەخششێکە، کە بە شاگردان دەدرێ
چێشتخانە
ئاشخانە، ئاشگە، جێگایەکە، کە هەر چێشتی تێدا لێبنرێ
چێشتلێنان
(شەم.، مزو) پاتن، (باک) گرمان، پەهتن
چێشتن
چەشتن، چێژتن، چەژتن
چێشتکەر
کەسێکە پیشەی هەر شیو لێنان بێ
چێشتی ئێوارێ
شێو، شام، نان و خوواردنی شەوێ
چێشتی بەیانی
چێشتی خۆش و چەوور
خەزو بەز
چێشتی سبەینێ
چێشتی میوەجاتان
چێشتی نیوەڕۆیە
تاشت، فراڤین
چێشتی کۆنی شەوێ
شەومەند، چیوەرۆک
چێشتە
گۆشتێکە بەبێ داو لە شووێنێکی دادەنرێت تا شەوێ جانەوەر بیخووا جا بۆ سبەی شەوێ تەڵەی بە گۆشتەوە بۆ دادەنرێتەوە، کە هات بیخوات پێوە دەبێت، گیانداری چەش
چێشتە قوڵێ
(هەو) شێوەقوڵێ، شیوەقوڵانێ، (هەوڕەوا) شیو شیوانێ، کۆ کردنەوەی چەند جوورە خوواردەمەنیەکە لە لایەن چەند مناڵێکییەوە، کە دابەشی دەکەن بە ناو خۆیاندا
چێشتەتەڵە(شا)
(کۆ) چەشە، (هەورا) چەشتە، دانەخۆرە، گۆشتە یا باڵندەییکە لە نێو تەڵەی دابنرێ بۆ ڕاوێ
چێشتەخۆشە(ئەردە)
کەرەستەی چێشتێیە
چێشتەخەو
خەوی چێشتانە