تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چیم(چ)
تیپی سێزدەمینی ئابێی کوردییە. (باک) بەشی خووارەوەی لوولاکان، چیپ. (ڕۆژ) ئەو قوڕو لیتەیە، کە بە گیاو چایەرەوە بە پێی ماڵاتانەوە هەڵدەکەنرێ یا هەڵدەکەنرێ و لە شووێنێکی تر دەچێنرێ یا لە پێش جۆگەی دادەنرێ تا ڕێی ئاوەکە بگۆڕی. (باک) زەوییەکە پڕ لە ڕەگی گیای فریزوو بێ دووای فریزوو ڕنینەوە، (کۆ) گیاو گۆڵی ڕەنگ تێک ئاڵاو، مێرگ، چیمەن. (جەبا.، کە) بەردی ڕەقی سوواوی نێو ئاوێیە. (باک) لوولاک. من چیم، ئەمن چیم، لە(چی)و (م) پێکهاتووە، چی: چتە، (م)یش ڕاناوی تاکەکەسی یەکەمی ئامادەیە
چیمانی(ئەردە)
باپەڕبوون، سەرماخوواردوویی، (ئەردە) ئارەقەی سەرەمەرگێ
چیمن(لو)
چیمک(وان)
دان، دانە، دانی باڵندان
چیمۆکان(کۆ)
قەڵەشتن و تووێژ ئاوێژتنی کەمێک لەسەرەوەی نینۆکان دەڵێن
چیمەن
زرچک، مێرگەشە، چەمەن، چەمەنزار، مێرگ، چیم، (باک) خێلانی، شووێنێکە چیمی زۆر بێ بە فریزوو داپۆشرابێ. (باکباد) گیاڕەش، گیایەکە وەکوو فریزووی وایە هی زۆزانان بنەکەی وەکوو پیفۆکییەو دەخورێ
چیمەنتۆ
چەمەنۆ، جوورە لمێکی شینکارە لەگەڵ لم و خیزی تێکەڵ دەکرێن و دەگیرێنەوەو لە قسڵ بەهێزترە بۆ ناو ئاوو بۆ سوواخی دیوارو سەربانان
چیمەنزار
چەمەنزار، (باک) چائیرخانە، لەوەڕگە، مێرگ، چیمەنگە
چیمەنزار(باک)
دەسک و هەنگڵی دیزەو گۆزەیە
چیمەنی ووشک