تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چکووڕاندن(باک)
هەڵامساندن، باپێکردن. (باک) گرژو چیندار کردن
چکچکاندن(باک)
قۆڵ لێهەڵکردن بۆ شەڕی یا خۆ چەکدار کردن
چکچکۆک(باک)
باڵندەیێکە
چکچکە
لە نێو شاخ و چیایاندا بە شووێنێکی دەڵێن، کەچک چک و تک تک ئاوی لێ بتکێ
چکچکە(هەورا.، ڕەوا)
پندریسکە، فندەگولە
چکڵ(بابا)
چەقێن. چیلکە، چکوڵ
چکۆ(باک.، باد)
چکۆس(باک)
ڕژد، بەرچاوتەنگ._ی: ڕژدی، بەرچاوتەنگی
چکۆن(هەورا)
لە کووێیه؟
چکیان(نەە.، شکا.، باک)
چکان، دڵۆپەو ووشک بوون
چکیانند
چکاندن، دڵۆپەو ووشککردن
چکین(باک)
ووشکبوون، بڕان._ی بارانە: ڕاوەستان ووشکبوونی بارانە، بهنامن ژبەر چکیا: پشووم بڕا
چکێ
چکێک
چکە
چک، تکە، تنۆکەئاو، دڵۆپە، دادانی ئاوە لە کوندەو مەشکەو تەنەکەو دەفرانی کانی و گلی یان لە خانووانەوە لە کاتی بارینی بارانەدا
چکەچک
تکەتک، چۆڕەچۆڕ، نێوی دەنگی تکانی ئاوێیە. نێوی دەنگی باڵندەو کەژمێرێ و ماشێنانە
چکەکردن
چکەڵە
گچکەڵە، تۆزڵانە، نەختەڵانە