تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڕ(باک)
چۆڕ،_ێک شیر: چۆڕێک شیرو ئیتر. چەسپ، جۆڕاگر، قایم. (زا.، هەورا.، باکجا) چێر، چیڕ، چڕ، چتی لنج و کەشکدار، گۆشتی نەبرژاوو نانی هەویری بەپێز چڕ دەبن. کێوێکی کڕانەو بەردەڵانی زۆر بێ. سپی وەکوو شیر. (باک) دەنگی دڕاندنی تنراوە. چارە: چڕو چاوێکی شووم و ناشیرینی هەیە. (باک) پڕبەلک، پڕو تێکچڕژاو، پەرچ، نوغوورد، شەخەڵ، چڕستان، مێژەڵووک، دارستان، جەنگەڵ، بێشە، دارو درەختی زۆری تێکچڕژاو. بێژ، کە بکەوێتە دووای گۆرانی ئیتر: گۆرانی_: گۆرانی بێژ، گۆرانی خووێن
دان چڕکردنەوە
چڕاندن
بانگکردن._(باک) دڕاندن
چڕای(هەورا)
چڕندە(چڕنە)
ئەو ئاژاڵ یا ماڵات و ووڵاخ و چووار پێیانە، کە دەلەوەڕێن
چڕنووک(کۆ)
چنگوڕک، سەری نێنۆکی تیژ
چڕنەو پەڕنە
چڕو چاو
چڕوو چاو بە یەکادان
خۆ گرژو مۆن کرن، چڕو چاو تێکنان
چڕوو چاو ترشانن
چڕوچەم(هەورا)
چڕو چاو، ڕوخسار
چڕوچەنە(ئەردە)
چڕو چاو
چڕپ و هووڕ
چرپ و هۆڕ، چرپەچرپی زۆر
چڕچڕ
ووتەو قسەی پووچ و بێ واتا
چڕچڕە
باڵندەیێکی زۆر گچکەیە وەکوو چۆلەکەی وایە بەڵان کەمێک ڕەشترە
چڕژان
پژان (بۆ مەرەکەب) بەکار دەبرێ، کە بڵاو بێتەوە، (هەورا) تەنینەوە، تێ، ئێک. باخ و باخچەو جەنگەڵ و لێرەوار، کە پڕ بن و ڕوو تێککەن و تێک بئاڵێن_ی پێدەڵێن و بۆ هەموو چتێکی تێکەڵ و پێکەڵ و تێکچڕژابن بەکار دەبرێ
چڕژاو
پڕو تێک ئاڵاو، پرژاو، پژاو
چڕک(باد)
شیوێکە برێتییە لە پەنیری لە ناو ڕۆنیدا سوور کراوەوە. خورماو ڕۆنێکە لە باتی هێلکە پەنیری تازەی شیرینی تێکرابێ، چێرک. مەڵحەم، مەرهەم، (موک) هەتووان،_ا سماقی: هەویری ترشی. چەکە، شیلەی ترێ هێندە بکوڵێنرێ تا وەکوو داوەدەزوو باریک دەکشێ، دۆشاوی دووجار کوڵاو
چڕکین(باک)
لەچڕکدراو. چڵکن
چڕگە
جێگای چڕ