تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووار سوروشت
چووار چتن گۆیا: بناغەی دروست بوونی هەموو چتێکی وەکوو، _با، ئاو، خاک و ئاوور) بن
چووار قوڵفی
چارگووشی (دیزە یا گوڵدان)، کە چووار قوڵفی هەبێ
چووار قەمچ(ئەردە)
کەسێکە ، کە مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگی کرابێ
چووار قەمچکردن
تراشینی مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگ
چووار مێخەکێشانەوە
بەزەوی دادانی مرۆڤ لەسەر گازی پشتێ و بۆ سزادان چووار پەلی بە چووار مێخی داکوتراوەوە ببەسترێتەوە
چووار مێردەکی
چووار مێزەکی، چووار مەشقی، چار تیکانی، چارمێرکی، جوورە دانیشتنێکە
چووار مەشقێ
چووار مێرەکی، چارتیکانی، چووار مێردەکی، جوورە دانیشتنێکە بە تێکپەڕاندنی هەردوو لاقان بە نووشتاوەوەیی
چووار چابوخ
چووارچاک، چووار پارچەی گچکەیە دەکەوێتە بن باخەڵی کەواوە
چووار چنگۆڵە
ڕۆیشتن لە سەر چووار چنگان و یان بە چووار چنگان بە سەر چتێکی هەڵگەڕان
چووار ڕێگایان
چووار ڕێیان
چووار ڕێیان
خاچەڕێ، چار ڕێیان، چووار ڕێگان، جێگایەکە چووار ڕێگەی تێدا ڕێک بکەوێ
چووار گوزەر
چوواران
تەنها چووار
چوواربۆر
چوواربێستان
چاربێستان، بێستانێکە شووتی و خەیارو ترێزووی تێدا دەچێنرێ
چوواربەن(باک)
چووارتاقی
چووارخرت
بزن و مەڕی چووار ساڵانەیە. (ئەردە) مرۆی تێکسرماوو قەڵەوە
چووارخشتەکی
چووارلک، چارین، چووارنیوە هەڵبەستە، کە دوواییە کانی یەکەم و دوەم و چووارەمیان وەکوو یەکترین