تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە
ئاوزاینەچاو
ئاو لە چاوگەڕان، فرمێسک داهاتن
ئاوچاودان
زاخاوی چاودان بەتەماشاکردنی ئافرەتێکی بێگانە، سەرنجدان
ئاوچاوسەندن
مەبەس لە ترساندنە
ئاوچاوسەنن
ئاو چاوسەندن
ئاوچایگ
ئاوی ساردو خۆش
بنچاخ
قەواڵە، سەنەدی سامان و دارایی، (ئەردە) قەباڵەو سەنەدی کۆن: بۆ باخ و سامانەکەم_ی باب و باپیرم هەیە
بنچاڵ
ئەو کایەیە، کە لەبن دەخڵی ڕادەخەن. دانەوێڵەیەکە لە گەنم و جۆ، کە لە بنچاڵێدا دەمێنێتەوه و هەڵدەگیرێت، بۆنی دەغڵانە، کە لە چاڵدا گرتبێتی
بووچان(ئەردە)
بووچکڵانە، کوچوڵوو، گچکۆلە. ناوی پیاوانیشە
بۆنچاڵ
بۆچاڵ
گەنم یا هەر جوورە دەغڵێکی لە چاڵیدا زۆر بمێنێتەوە بۆنی چاڵێ دەگرێ، بۆنچاڵ، بۆنێکی ناخۆشە
بێچارە
نێوی نێرینانە. ناچار، بەلەنگاز، بەستەزمان، گەدا، قەلەندەر، لێقەوماو، بارکەوتوو، دەستەپارچە، هەژار، داماگ، بێ بەخت. (شن) پارچە دارێکە لەگەڵ گاسنی ڕێک دەخرێ و لەزەوی کێڵراودا بە یەکجاری جۆگەی پێ لێدەدرێ._یی: لێ قەوماوی، بارکەوتوویی، هەژار، بەستەزمانی، گەدایی، ناچاری، بەلەنگازی، دەستەپارچەیی
بەدچارە
بەربچان(زا)
کەسێکە ڕەووشت و خووی لە خەڵک بەدەربێ
بەربچاڤ(باک)
ماڵبات دانەر، ئەو کەسەیە ڕادەی مافی ئاغا یا دەوڵەت لە ماڵی کاسب و ڕەنجبەران دیاری بکات
بەرچاو
پێشچاو، تەماشاگە، چاوەنداز، دیمەن، پێشگە، پێشگا، (ڕۆژ) توویزم. بەرچاوکە. چتێکە هەمیشە لەبەر چاو بێ
بەرچاوتاریک
پێشچاوتاریک. تووڕە._بوون: پێش چاو تاریک بوون. مەبەس لە تووڕەبوون و ڕ> هەستانە
بەرچاوتێر
مرۆڤی دڵفراوان._ی: دڵفراوانی
بەرچاوتەنگ
لەچەر، ڕژد، نەخۆر، چەپخووس، روژد، (بابا) چرووک، (باک) بەرجل، چکۆس، گزاڤ، (باک) کوند، کنووس، چاڤتەنگ، دەزگرتی، دەستگرتی، قڕنووس، درژ، گیر، ماسک، دراڤگەنی، نەگریس._بوون: ڕژدبوون، لەچەری، چاو پێ هەڵنەهاتن._ی: کوندی، بەرجلی، ڕژدی، ڕوژدی، لەچەری، قرنووسی، کنووسی، چرووکی
بەرچاوکە(باد.، کۆ)
دەستەچیلە. (موک) بەرچاوکەی ووڵاخان، پێشچاوکە