تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چالووێنک
چاڵێکە ئاو یا دۆی تێدەکرێ تا سەگ لێی بخواتەوە
چالک(لو)
دنگ. (باک) ئەرزینێ: چاڵ و قووڵایی چەنەگەی
چام(باک)
جوورە دارێکی ئەستوورو بڵند، (باک) کاج، کاژ. جوورە چەپەرێکی سێ سووچی شووڵینە بە گوریس بە ناو جۆگەدا ڕادەکێشرێ و جۆماڵی پێدەکرێ
چان(ئەردە)
نیری سەرملی گاجووتانە. (باک) زەنگ. چەپەرێکی سێ سووچە بە شووڵ تەنراوە گوریسێکی تێدەخرێت بە ناو جۆگەی ئاودا ڕادەکێشرێ بۆ پاککردنەوەی ناو جۆگە لە پووشوو پەڵاش. چاندن، چەقاندن، نیان، (ئەردە) وەشانن. (باک) جۆگەو چۆمی چکۆڵە. (کەکۆ) کۆمایەک لە لکی کەبەرو کوتارو گادەمە، کە بە خڕی تێکدە پەستێورێن و وەکوو جەنجەڕ گێرەی پێدەکرێ، واتە جوورە جەنجەڕێکە لە دڕکو داڵ دروست دەکرێ بۆ گێرەو ووردکردنی قرشە، ئێستاش لە کوردستانیدا هەندێک هەژار بەکاری دەبەن
چاندراو
چێنراو، بەزەویدا چەقێنراو
چاندن
شاندن، وەشاندن، (هەورا) شانای، داچکاندن، داچکلیلاندن، داچاندن، وەنەی، فەرک، تۆڤکردن، بۆ کشتوکاڵ و بێستانان
چاندنگە
نەمامگە
چاندنی
زەویێکە بۆ چاندن دەست بدات، (زا) کشتوکاڵ، (باک) تۆوکردن: دبێژن ئیسماڵ بارام گەلەک چاندنی کریە
چاندی(باک)
ئەوەیە، کە چاندراوە، دبێژن تۆڤێ تەئێ چاندی چقایه؟، زەویێکە بۆ چاندنێ دەستبدات
چانقۆش(باک)
ئەو کەسەیە، کە لە دەرکان دەداو مزگێنی کات و کاتژمێری پاکێتی و ئامادەگی دەدات
چانقۆچ(باک)
چانن(ئەردە)
چانکۆچ
زەنگی کلیسایان
چانە(هەورا)
چاو
(هەورا) چەم، دیدە، (باک) چەهڤ، چاڤ، ئەندامی دیتنە،_بەکل: چاڤکلدایی، پەلکی چاو: پێڵوو،_: پارسەنگ، پارسەنگی قاب و مەنجەڵ و قەرتاڵەو ئیترە، کە بە تەرازوو دەگیرێتەوە، بزانرێ سەنگینی و قورسایی دەفرەکان چەندە. (ئەردە) چاویلکە، چاووزار، چاوچڵە. دەنگ، ئاواز، دەنگوباو. شووڵی تەڕ، کە پێچرابێ بە چتێکییەوە. بەچاوان: لەسەر چاوان، لەسەر سەرو چاوان، خووەی ڤینی، بسەرچاڤان، سەرچاڤان، به_دادانەوە: وەڕوودانەوە، مناکرن، هێنانەوە پێش چاو، بەڕوودادانەوە، ژانی_،به_ەوەکردن: لەچاو بردن، چاوپێ هەڵنەهاتن، هەڵپەرداوتن، هەڵپەرتاوتن، لەبەر_خستن، لەبەر_کەوتن: لێ بێزاربوون، لەبەر_بردن،_تێبڕین: تەماشاکردن، چاو لەبەر(موک): شەرمەزار، بەرپرسیار. چاو لەدوو:_بوون: ئاروەز، سەر_ان: (باک) سەرچاڤان، له_بردن: بەچاوەوەکردن، چاو پێهەڵێنان
چاو داچووڕیاگ(ئەردە)
چاو هەڵگەڕاوەوە
چاو دەست بە ئێشکردن
داگیرسانی چاو، دەست بە ئێشکردنی چاو
چاو لێ بزکردنەوە
مۆڕبوونەوە لە یەکێکی
چاو لەحەوا
چاو چەپوڕاس