تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاچاندن
تەنینی بەڕە و مافوورە و ئیتر چنین. (هەورا.): دارتەکاندن(بۆ بەری.) .وەشاندن. هەژاندن، لەرزاندن. (ڕەوا.) ڕایەڵکردنی گوریس و یا تەناف بۆ چتمەکی شۆراو لەسەر هەڵخستن. قرم لە ژنی خەڵکی خۆشکردن، ئافرەتی خەڵکی ڕەچاوکردن، حەز لە نامووسی خەڵکی کردن
ڕچاندن
بەستن و مەیاندنی چتی تەڕەنگ بە هۆی سەرماوە
ڕچانن
(ئەردە): ڕچاندن
ڤەڕیچاندن
ڤەڕووچکاندن٬ ئاوەڕووتکردن
کاچانی
(باک.): پیاڵەی شووشەی ساختەیە
کرۆچانن
کرۆتن٬ کرۆژتن
کورۆچانن
(ئەردە.): کورۆژتن
کورۆچانی
کورۆچان٬ کرۆژتن
کچانی
کیژی٬ کەنیله٬ کیژانی٬ وەکوکچان٬ کەسێکە لەسەر خوو و شێوەی کچان بێ و وەکچان بچێت
کچانە
وەکو خوو و ڕەفتاری کچان٬ چتێکە هەر لە کچان بووەشێتەوە
کەفچاندن
لە فێهاتنێدا زاری کەف بکاتەوە٬ بەهۆی تووڕەبوون یا ئازارێکەوە کەف لە زار هاتنە دەرەوە. لە جنێو و هەڕەشەدا کەف دەچێنرێ.
کەپچاندن
(باک.):دوواندن
کەچانی
(باک.):کچێنی٬ تەمەنی کچی جحێڵ
گووچانگر (دزە.).
سێ کوچکەی بەرد.
گووچانی (دەر.)
سێ کوچکەی بەرد.
گەپچاندن (باک.)
لێدان٬ فڕێدان.
بووچان(ئەردە)
بووچکڵانە، کوچوڵوو، گچکۆلە. ناوی پیاوانیشە
بەربچان(زا)
کەسێکە ڕەووشت و خووی لە خەڵک بەدەربێ
تۆوچان
چارۆکەیەکە تۆوچێن تۆوی تێدەکا بۆ چاندنێ، تۆوبەرە
تێ پێچان
چتێک لە چتێکەوە پێچان. هەڵپێچان، تکاکردن
تێوەپێچان
هەڵپێچان، تەنگاوکردن. چتێک لە چتێکی ترەوە پێچان، بەدەمەوەدانی کەسێکی لە کارێکی خراپدا
جەرگ هەڵقرچان
حەچان:
یارییەکی دوودەستییە بە گۆ و بە حەچ دەکرێ.
خرچان(ڕۆژ.، کە.)
خرچە،جوورەکاڵەکێکە.تێکەوتن، دۆڕاندن.دۆڕان، تێشکانو(دزە.) پێکان، لەنیشانەدان، خیچان، (شا.)سندە گل ولەتکەخشتی ناڕێک، (هەو.)زەنگووڵ.
خورماچیچان
(دەر.): خاشخاش
خورمەسیچان
گیاندارێکە وەک سمۆرەیە بەڵام لەو زۆر گچکەترە وەکوو ویش تووکن نیە هەمیشە لەناو دار خورمایاندا دەژی
خونچان
(ئەردە.): گونجان
دارکەپێچان
ووتەیەکە مەردوومی زۆر لەڕ و لاوازی پێ دەچووێنرێ؛کابرا دەڵێی_ە،واتە وەک دارێکی ڕەق وایە،کە پەڕۆی پێوە پێچرابێ.
داقرچان
قرچان،هەڵقرچان.
داپاچان
داتاشان، هەڵپاچان، (بۆ دیوار ودار وکەنداڵ و ئیتر)
داپێچان
پێچان، پێچانەوە، پێچانی چتێک بە سەر چتێکی تر دا،یا چتێک لەسەر باری بەستن
داڵووچان
(ئەردە.): دارۆچکە کردن٬ داهێشتن ٬ شۆڕکردنەوە(دۆلچە و ئیتر)٬ داڵووسکانن٬ داڵووزاندن
دەستقووچان
پەنجەی دەست پێکەوەنان،مەبەس لەچرووکی
دەسقووچان