تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەڵقەی چادر
ئاڵقەی چادر
بارێسەی چادر
پارچەی چەرم یا داری خڕ کە لەسەر دار ئەستوندە قایم دەکرێ و بەنی لە دەرەی دەپێچن، کە دەبەر چادرو خێوەتان دەدرێت
تەنافی چادر
ڕستەی چادران
چادر
جوورە دەوارێکە لە لۆکەی دروستدەکرێ و زۆر جاران سپییە، ڕەشماڵ و خێوەت لە خوری و تووک دروست دەکرێن
چادرنشین
کۆچەر، چۆڵگەرد، چۆڵنشین
چادرنشینی
کۆچەری، چۆلگەردی، چۆلنشینی
چادرهەڵدان
بەستن و کۆڵەگە خستنە ژێر چادر، واتا ئامادە بێ بۆ دانشیتن لە ناوی دا
چادرپێچانەوە
چادرک(باک)
پێشگیرە، بەرهەڵبێنە
چادرگا
شووێنێکە خێوەتی زۆر تێدا هەڵدرابێ، خێوەتگا، هۆبە
قوڵفچادر
قوڵفی چادر و خێوەت