تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووپەکان
جووره گەمەیەکی کچانه. ـ ئەمن و ئەتۆ: ـ پێچکم دەتۆ.
شۆپەکان
جوورە گەمەیەکی ژنانەیە. (که.) شۆپەکی.
شۆپەکی
شووپەکان، گەمەیەکە.
قاپەکەوەلە
(هەورا.): قەیتەران
قرێپەکان
(ڕەوا.):گەورەکان٬ بەرزەکان
قیرپەکردن
قەڵپەکوچک
کڵۆبەرد
لەپەکوتێ
(کە.ڕۆژ.):لەپەکوتی کردن٬ پەل کوتان وەکو کووێران بۆ چت دۆزینەوە٬ دەست کوتان٬ چەنگەپڕێ. لەپەوڕوو:بەسەر دەست و ڕووداکەوتن٬ لەپەو ڕووچوون٬ لەپەو ڕووکەوتن
هلپەکاندن(باک.)
قەلەشاندن٬ پارچەپارچەکردن.
هلپەکین(باک.)
پارچەبوون.
چاپەکان
چەپەکانە(شا)
بەپشتی دەستی لەدەم و ڕووی کەسێکیدان
ڕهپەکە
(خۆ.): بێ هێز،بۆ شیناوەردی، ڕەپکە، هەر شینایێک بێ هێز بێ –ی پێدەڵێن. –بوون:بێ هێز بوون
کرپەکرپ
دەنگی خوواردنی توورو ترێزو و ئیتر٬ کورپەکورپ٬ خورپەخورپ٬ دەنگی شکانی چتێکییە یا لێک ترازانی دوو یا چەند چتانە
کسپەکسپ
کورپەکورپ
کڵپەکڵپ
لرفە لرفه٬ لرپە لرپ٬ کلپەی یەک لە دووای یەکتری
کەپەکەپ
مرۆی بێ ددانه٬ کە باخووێ٬ فڵتەفڵت
ئەسپەک
نێوی دەردو ئازارێکییە،(هەورا) ئەسپەنەک، نەخۆشی گرانە تادار کە لێی گۆڕی و لەکاتی ئارەقەدا لە سەری بدا شێتی دەکا، یا بێ مێشکی دەکات و دەزریکێنی. ماکی سوورێژەیە. ناوی گیایەکیشە لە گوڵەکەی بە ئاوەوە بدرێ بە ڕەشەگرانەتادار زۆر سوودی لێدەبینێ. گیایەکیشە وەکوو نێرگسی وایە لەسەری ئەسپەکداری دەنرێ بە کوتراوی بۆ ئەوەی بە هۆی گرانەتا(تیفۆ)و ژانەسەری نەمێنێ
سڵپەک(زەن.)
سێپەک(باک)
سێپێ، سێپای مەشکەیە.
سەپەک
دارێکی پەنجەرەدارە بۆ سفتکردنی تنراوو چنراو لە تەونیدا بە کاردەبرێت.تێڵا.سەولەی سەگی٬ کوللێرەیێکە لە کەپەکی ئاردی بۆ سەگ دروست دەکرێت
پێلپەک(باک)
بەڕادە، ئاڤەند. پایە، ڕوتبە، پلە
چەپەک
جێگای سووچ و کەنارو ڕێی هاتووچۆی کەم بە سەرەوەبێ. بریتییە لە چەند جۆگەیێکی کەوانەدار لەناو مەرەزەدا، کە لێژایی تێدا بێ تا ئاو هەموو شووێنێکی بگرێتەوە بە یەکسانی
کەپەک
کێم خیت٬ سۆس٬ (شەبە.ڕۆژ)پنس٬ سۆ تیکوڵی گەنم و جۆ و دانەوێڵەی هاڕدراو٬ کە بە دابێژتن گیرابێ سەرکۆتەڵی ئاردی دابێژراوە
گوڵی ئەسپەک
گیایەکە لە نێو ئاویدا دەیدەن بە ڕەشەگرانەتادار زۆر بەسوودە.